سەرچاوەیەك: ئەمڕۆ سەدر و حەكیم لە نەجەف دەرەنجامى كۆبوونەوەى هاوپەیمانیی نیشتمانى تاوتوێی دەكەن

سەرچاوەیەك: ئەمڕۆ سەدر و حەكیم لە نەجەف دەرەنجامى كۆبوونەوەى هاوپەیمانیی نیشتمانى تاوتوێی دەكەن
ئەمڕۆ یەكشەم سەرچاوەیەكی ئاگەدار لە ئەنجوومەنى باڵاى ئیسلامى راى گەیاند بڕیارە ئەمڕۆ عەمار حەكیم و موقتەدا سەدر لە نەجەف لە كۆبوونەوەیەكدا پرۆسەى سیاسیی و دوایین پەرەسەندنەكانى گۆڕەپانى عێراقی تاوتوێ بكەن.

ئەو سەرچاوەیە گوتى، ئەمڕۆ موقتەدا سەدر سەرۆكى رەوتی سەدر لە نەجەف لەگەڵ عەمار حەكیم سەرۆكى ئەنجوومەنى باڵاى ئیسلامى بۆ تاوتوێكردنى پرۆسەى سیاسیی وڵات كۆ دەبنەوە.

سەرچاوەكە گوتى، عەمار حەكیم گرینگترین دەرەنجامى پرۆسەی سیاسیی و دوایین پەرەسەندنەكانى گۆڕەپانی سیاسیی عێراق لەگەڵ موقتەدا سەدر تاوتوێی دەكا، كەناڵی \"فورت\"" زمانحاڵی ئەنجوومەنى باڵا گواستییەوە.

شەوی رابردوو هاوپەیمانیی نیشتمانى لە ماڵی ئیبراهیم جەعفەری سەرۆكى لیستەكە بەمەبەستی تاوتوێكردنى نامەكەى بەشدارانى كۆبوونەوەى نەجەف كۆبووەوە، بەڵام نووری مالیكی سەرۆك وەزیران ئامادەى كۆبوونەوەكە نەبوو. "
Top