سهرۆك كۆمار له بارهی رهوشی سیاسیی و قهیرانه ههنووكهییهكان، بهیاننامهیهك ئاراستهی گهلی عێراق دهكات
كۆپیهكی بهناننامهكهی سهرۆك كۆمار كه دهست ئاژانسی ههواڵی پهیامنێر گهیشتووه و له بهشێكیدا هاتووه : \"پرۆسەی سیاسیی لە وڵاتەکەمان روبەڕوی گرێ و گۆڵ و کۆسپ و ئاڵۆزیی بوەتەوە و ھەڕەشەی ئیفلج بونی ئابوریی و پەک کەوتنی کەرت و دامەزراوەکانی دەوڵەت و کۆسپ خستنە بەردەم پێشکەشکردنی خزمەتگوزارییەکان دەکات کە گەلەکەمان مافێتی داوای باشکردن و گەشەپێدانیان دەکات .ئەمەش پێویستی بە ھەڵوەستەو بیرکردنەوە و گەڕان بەدوای دەرەتانێکە لەم قەیرانەی ئێستا\"".
له بهشێكی دیكهدا دهڵێت: \"" من زۆر دڵنیام مەترسیی ھەلومەرجی ئێستا بە جۆرێکە کە پێویست دەکات پەلە بکرێت لە دانیشتن لەسەر مێزی دیالۆگی برایانەو و بنیاتنەر ،پێم وایە ئەگەر نەمانتوانی ھەنگاو بنێین بەرەوە دیالۆگ ،ئەوا گرژیی و ئاڵۆزییەکان گەورەتر دەبن و کێشەو گرفتەکانی ئێستاش کەڵەکە دەبن ،بۆیە داوا لە ھەڤاڵەکانم دەکەم ئەوانەی گەل ھەڵیبژاردون بۆ سەرکردایەتیکردنی پرۆسەی سیاسیی ،بەدەنگ بانگەوازەکەمەوە بێن بۆ خزمەتکردنی نیشتمانەکەمان ئاسایش و ئۆقرەییەکەی و لە پێناوی سەربڵندیی و ئاسودەیی و خۆشگوزەرانیی گەلەکەی دا \""."
