به‌غدا بۆجاری دووه‌م كۆمه‌ڵێك فڕۆكه‌ی F16 له ئه‌مریكا ده‌كڕێت
له‌و رووه‌وه ئاژانسی هه‌واڵی شینخوا رایگه‌یاند: له میانه‌ی كۆبوونه‌وه‌كه‌دا كه له بینای پێنتاگۆن به‌ڕێوه‌چووه، حكومه‌تی عیراق پابه‌ندبوونی خۆی له كڕینی دووه‌م كۆمه‌ڵه‌ی فڕۆكه‌ی F16 دووپاتكرۆدته‌وه، سه‌رباری كڕینی ئه‌و فڕۆكانه‌ی كه وه‌كو ده‌ستپێك له دیسه‌مبه‌ری ساڵی 2011 دا ئه‌مریكا پابه‌ندبوونی خۆی دووپاتكردۆته‌وه بۆ فرۆشتنی ئه‌و فڕۆكانه به‌عیراق.
به‌گوێره‌ی به‌یاننامه‌یه‌كی پینتاگۆن، فڕۆكه‌ی F16 و كه‌ره‌سته سه‌ربازییه‌كانی دیكه یارمه‌تی عیراق ده‌ده‌ن بۆ پاراستنی سه‌روه‌ری عیراق و دابینكردنی پێداویستییه ته‌قلیدیی و ره‌واكانی به‌رگریكردن كه نیشانه‌ی پابه‌ندبوونی درێژخایانی ئه‌مریكایه به شه‌راكه‌تی ئه‌منی له نێوان هه‌ردوو وڵات‌دا.
به‌گوێره‌ی ئه‌و سه‌رچاوه‌یه، كۆبوونه‌وه‌كه‌ی نێوان پانیتا و دلێمی له رۆژی دووشه‌مه تا پێنجشه‌ممه‌ی رابردوو به‌ڕێوه‌چووه.
