سەرچاوەیەكى عێراقییە: رەنگە كۆبوونەوەى داهاتووى سەركردە سیاسییەكان لە مووسڵ بەڕێوە بچێ
عانى لە لێدوانێكى رۆژنامەوانیدا كە وێنەیەكى ئاراستەى (ئاكانیوز) كراوە دەڵێ \"لە كۆبوونەوەكەى نەجەفدا هەڵسەنگاندن بۆ رادەى بەدەمەوەهاتنى لیستى دەوڵەتى یاسا و سەرۆك وەزیران كرا بۆ ئەو خاڵانەى پێشتر داوا لە هاوپەیمانیی نیشتمانى كرابوو، كە بۆ بەرجەستەكردنى چەمكى هاوبەشایەتى و دەوڵەتى دامەزراوەكان پێیانەوە پابەند بێ\"".
هەروەها ئاماژهى بەوە داوە بەشدارانى كۆبوونەوەكە گەیشتنە ئەو دەرەنجامەى بەدەمەوەهاتن زۆر كز بووە، هەروەها هەست بە خوێنساردى و سووكایەتیكردن بە قەبارەى تەنگژەكە و سووربوون لەسەر درێژەدان بە دۆخى ئارا دەكرێ.
لە 29ى مانگى رابردوو جەلال تاڵەبانى، مەسعوود بارزانى، موقتەدا سەدر، ئەیاد عەلاوى و ئوسامە نوجێفى لە هەولێر كۆبوونەوە و كارنامەیەكى 9 خاڵییان ئاراستەى هاوپەیمانیى نیشتمانى و نوورى مالیكى سەرۆك وەزیران كرد و 15 رۆژ مۆڵەتیان دایە بۆ وەڵامدانەوەى، بەپێچەوانەوە كار بۆ لێسەندنەوەى متمانە لە مالیكى دەكەن.
سەرەتاى ئەم هەفتەیەش موقتەدا سەدر و نوێنەرانى هەردوو لیستى هاوپەیمانیى كوردستان و عێراقییە لە ماڵى سەدر لە نەجەف كۆبوونەوە، دواى كۆبوونەوەكە رایان گەیاند لە دوا قۆناغەكانى پرۆژە نیشتمانییەكەیان نێزیك بوونەتەوە، بەبێ ئەوەى هیچ وردەكارییەك ئاشكرا بكەن.
عانى گوتى \""هێزە سیاسییەكان تاوتوێى هەڵوێستەكەیان كرد و بڕیاریان دا بانگەوازێك ئاراستەى هاوپەیمانیى نیشتمانى بكەن تێیدا داوا بكەن كاندیدێك یاخۆ یزارت بۆ مالیكى كاندید بكەن، چونكە چى تر ئاستەمە بتوانرێ لە داهاتوودا مامەڵەى لەگەڵدا بكرێ، پێشى وایە ماوەى هەفتەیەك بەسە بۆ دیاریكردنى ئەو كاندیدە\""."
