له وه‌ڵامی هه‌وڵه‌كانی لابردنی (مالیكی)ـدا، هاوپه‌یمانی نیشتیمانی هه‌وڵی گۆڕینی (نوجێفی) ده‌دات
\"سۆمه‌رییه نیوز\"" له زاری سه‌رچاوه‌یه‌كی باڵای هاوپه‌یمانی نیشتیمانی شیعه‌كانه‌وه ئاشكرای كردووه كه ئێستا سه‌رجه‌م پێكهاته‌كانی نێو ئیئتیلافی نیشتیمانی، جگه له ڕه‌وتی سه‌در، داوا له لیستی \""ئه‌لعێراقییه\"" ده‌كه‌ن كه‌سێكی دیكه بۆ شوێنه‌كه‌ی (ئوسامه نوجێفی) سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌ران كاندید بكه‌ن، چونكه (نوجێفی) پۆسته‌كه‌یی بۆ ئاڵۆزتركردنی كێشه و قه‌یرانه‌كانی به‌كار هێناوه.
هه‌روه‌ك ئه‌وه‌یشی گوتووه كه (نوجێفی) ئه‌جێندای ده‌ره‌كی جێبه‌جێ ده‌كات و پشتی له به‌ها نیشتیمانییه‌كان كردووه.
ڕوونیشی كردووه‌ته‌وه كه ده‌ستووری عێراق بواری گۆڕینی سه‌رۆكی په‌رله‌مانی داوه.
ئه‌م هه‌ڵوێست و كاردانه‌وه‌یه نوێیه هاوكاته له‌گه‌ڵ به‌رده‌وامی هه‌وڵه‌كانی لایه‌نه سیاسییه‌كانی عێراق بۆ دوورخستنه‌وه و گۆڕینی (مالیكی)، سه‌رچاوه‌كه‌ی هاوپه‌یمانی شیعه‌كانیش ڕایگه‌یاندووه كه ئه‌وان به‌هیچ شێوه‌یه‌ك به گوڕینی (مالیكی) ڕازی نابن."
