سەرچاوەیەك: موقتەدا سەدر پێشوازی لە شاندێكی دەوڵەتی یاسا و نوێنەرێكی مالیكی ناكا
ئەو سەرچاوەیە گوتى، موقتەدا سەدر رەتى كردەوە پێشوازی لەو شاندە كە گرینگترین سەركردەكانی دەوڵەتی یاسا و نوینەرێكی تایبەتی مالیكی لەخۆوە گرتبوو، بەهۆى نەبوونى هاوئاهەنگی پێشوەختە بۆ سەردانەكە.
سەرچاوەكە گوتى، سەردانى شاندەكە وەك خۆیان گوتیان بۆ گەیاندنی هەڵوێستی مالیكی بووە لەبارەى كۆبوونەوەكانى هەولێر و نەجەف.
لە 28ى نیسان/ئەپریلی رابردوو هەریەك لە جەلال تاڵەبانى سەركۆمارى عێراق، مەسعوود بارزانى سەرۆكى هەرێم، موقتەدا سەدر، ئەیاد عەلاوى سەركردەى عێراقییە، ئوسامە نوجێفی سەرۆكى پەرلەمانى عێراق لە هەولێر كۆبوونەوە و نامەیەكی 9 خاڵیان ئاراستەى هاوپەیمانیی نیشتمانی كرد، ئاژانسی هەواڵی كازمییە گواستییەوە.
شەمووى رابردوو جارێكی تر بەبەشداریی موقتەدا سەدر، ئوسامە نوجەیفی و نوێنەری تەباییی عێراقییە و بەرهەم ساڵح و فوئاد مەعسوم سەركردەكانی یەكێتیی نیشتیمانیی كوردستان و رۆژ نوری شاوێس و هۆشیار زێباری سەركردەكانی پارتی دیموكراتی كوردستان و ئەحمەد چەلەبی سەرۆكی كۆنگرەی نیشتیمانیی عێراق، لە شاری نەجەف كۆبوونەوە.
