دەوڵەتی یاسا دووپاتى دەكاتەوە كە دیاریكردنى جێگرەوەى مالیكی ئەستەمە

دەوڵەتی یاسا دووپاتى دەكاتەوە كە دیاریكردنى جێگرەوەى مالیكی ئەستەمە
سەرچاوەیەكی نێزیك لە نووری مالیكی سەرۆك وەزیرانى عێراق گوتى، سەرجەم بارستە سیاسییەكان كە كۆبوونەوەى لەبارەى لێسەندنەوەى متمانە لە مالیكی دەكەن لە توانایاندا نییە جێگرەوەیەك بۆ مالیكی دەستنیشان بكەن.

عزەت شابەندەر سەركردە لە دەوڵەتی یاسا بەئاژانسی كوردستان بۆ دەنگوباس (ئاكانیوز)ى راگەیاند، هەموو كۆبوونەوەكانى هەولێر و نەجەف و كۆبوونەوەكانى دوای ئەوانیش تەنیا بۆ یەك مەبەستە ئەویش لەسەركارلادانى مالیكی، بەڵام هیچ كام لەو كۆبوونەوانە بۆ قۆناغی دواى مالیكی هیچ دیدێكیان نییە.

شابەندەر گوتى، ئەو لایەنە سیاسییانە تا ئێستە لەسەر جێگیرەوەیەكی دواى مالیكی رێك نەكەوتوون و ناشتوانن رێك بكەون، باشتر بوو لە رێگەیەكی یاسایییەوە ئەو كارە بكەن و ئامادەكاریی بۆ قۆناغی پاش لێسەندنەوەى متمانە بكەن.
Top