عێراقییە دەڵێ یەكلاكردنەوەى كێشەكان لە رێگەى بانگەشەى راگەیاندنەكانەوە نابێ
حوسێن شەعلان بەئاژانسی كوردستان بۆ دەنگوباس (ئاكانیوز)ى راگەیاند، چەند كۆبوونەوەیەكی لێژنەى ئامادەكاریی كۆنگرەی نیشتمانى كرا و تەنانەت خشتەى كارى كۆنگرەكەش ئامادە كرا، بەڵام دواتر لایەنێكی دیاریكراو رەتی كردەوە.
شەعلان كە لەلایەن لیستی عێراقییەوە وەك ئەندامی لێژنەكە دیاری كراوە و گوتى، هەموو بارستەكان لە یەكتر دووركەوتوونەتەوە و پێویستیان بەهەنگاوى كردەیی هەیە تا متمانە لە نێوانیاندا دروست بێتەوە، ناكرێ تەنگژەكە لە رێگەى دەزگاكانى راگەیاندنەوە یەكلا بكرێتەوە، وەك ئاماژەیەك بۆ بانگەشەكەى مالیكی.
شەعلان گوتی، لێسەندنەوەى متمانە لە حكوومەت پرۆسەیەكی دیموكراسییە، ئاماژەی بەوەش كرد چەند شتێكی گرینگ هەن كە لە داهاتوودا دەردەكەون.
