دیالە.. كارگەیەكی دروستكردنی بۆمب و تەقەمەنیی رێكخراوی قاعیدە دەستی بەسەردا گیرا
سەرچاوەیەكی بەرپرس لە پۆلیسی دیالە بە ئاژانسی پەیامنێری راگەیاند، ئەو كارگەیە دەكەوێتە ناوچەی گاتۆنی دیالە و تێیدا ژمارەیەك لە ئامێری تایبەت بە دروستكردنی بۆمب و هەروەها ژمارەیەكی زۆر بۆمبی چێندراو و لێكێندراو هەبووە و دواتر گواستراونەتەوە بۆ شوێنی تایبەت بە پووچەڵكردنەوە و لەناوبردنیان.
سەرچاوەكەی پۆلیسی دیالە راشیگەیاند، لە نزیك كارگەكە دوو كەسیان دەستگیر كردووە كە گومان دەكرێت پەیوەندییان بەو كارگەیەوە هەبێت.
