ئەندامێكی رەوتى سەدر: شیمانە هەیە مالیكی بەچارەسەری سەربازی وەڵامی نەیارانی بداتەوە
سەرچاوەگەلی ئاگەدار رایان گەیان، چەند لایەنێكی ئێرانى پشتیوانكەر لە مالیكی بەموقتەدا سەدریان راگەیاندووە ئەگەر هاتوو هەوڵەكانى بۆ لەسەركارلادانى مالیكی سەری گرت ئەوا رێگەى پێ نادرێ بگەڕێتەوە ئێران.
ئەمە لە كاتێكدایە كە جموڵە سیاسییەكانى دژی نووی مالیكی لە پەرەسەندندایە و لەبەرامبەردا شیمانەی هەیە مالیكی پەنا بباتە بەر جووڵەكردنى هێز بۆ پووچەڵكردنەوەى هەر بڕیارێك بۆ لێسەندنەوەى متمانە.
ماجیدە تەمیمی ئەندامی رەوتى سەدر لە ئەنجوومەنى نوێنەرانى عێراق گوتى مالیكی یەك بژارە لەبەردەم ماوەتەوە كە ئەویش چاكسازییە وەك سەركردەكانى كۆبوونەوە راوێژكارییەكەى هەولێر داوایان كرد، ئەگەرنا رووبەڕووی بڕیارى لێسەندنەوەى متمانە دەبێتەوە، ئاماژەى كرد كە كات زۆر كەمبووەتەوە و عێراقییەكان چیتر ئارام ناگرن بەرامبەر بەسیاسەتە تاكڕەوییەكەى مالیكی.
تەمەمیی وریادارى دا لەبارەى پەنا بردنە بەر بژارەى سەربازی لەلایەن مالیكی لە دژی جموجۆڵەكان بارزانى، سەدر، عەلاوى، تاڵەبانى و نوجێفی بەجووڵەكردنی چەند یەكەیەكی سەربازی گوتى، كودەتاى سەربازی سەرناگرێ و رەوتى سەدر ئامادەیە هەزاران خوكوژی پێشكێش بكا بۆ رێگەگرتن لەو جووڵەیە.
ئەو ئەندامەى رەوتى سەدر گوتى، هەریەك لە عەمار حەكیم سەركردەى ئەنجوومەنى باڵا و حزبی فەزیلە لە ناو هاوپەیمانیی نیشتمانى گرەنتییان بە سەدر داوە كە مالیكی ناچار بكەن چاكسازی بكا، یا دەست لەكار بكێشێتەوە، رۆژنامەى \"سیاسە\""ى كوێتی گواستییەوە.
"
