تەیفور: پڕۆژەکەی تاڵەبانی لە پەرلەمان نەکشێنراوەتەوە
عارف تەیفور، جێگری سەرۆکی پەرلەمانی عێراق لە راگەیاندراوێکدا رایگەیاندووە \"دەنگۆی کشانەوەی یاسای دیاریکردنی سنووری ئیداری نێوان پارێزگاکان دوورە لە راستیەوە کە لەلایەن جەلال تاڵەبانی، سەرۆک کۆماری عێراق رەوانەی پەرلەمان کراوە\"".
جێگری سەرۆکی پەرلەمانی عێراق راشیگەیاندووە \""یاساکە لە لیژنەی یاسایی و هەرێمەکانی پەرلەمانی عێراقە و بەم نزیکانە دەخرێتە بەرنامەی کارەوە لە دوای تەواوبوونی پشووی یاساییەوە\"".
چەند دەزگایەیەکی راگەیاند ئەوەیان بڵاوکردەوە کە ئەو پڕۆژەی جەلال تاڵەبانی سەرۆک کۆماری عێراقی لە بارەی دیاریکردنی سنووری ئیداری نێوان پارێزگاکان لە پەرلەمان کشێنراوەتەوە کە لە چوارچێوەی جێبەجێکردنی مادەی 140ی دەستووری عێراق پێشکەشی پەرلەمانی عێراق کردووە بۆ ئەوەی سنووری ئیداری پارێزگاکان بگەڕێتەوە دۆخی جارانی خۆی کە لەسەردەمی رژێمی پێشووی بەعس دەستکاری کراون.
"
