لە تەنگژەكانی ئێستای كوردستان و لایەنەكانی تر لەگەڵ مالكی، نوجێفی سەردانەكانی هەڵوەشاندەوە
بڕیار بوو دووسبەی دووشەم نوجێفی سەردانی گورجستان بكا.
بەپێی بەیاننامەیەكی نووسینگەكەی، نوجێفی رای گەیاندووە، بەهۆی ئاڵۆزیی دۆخی سیاسیی وڵات و كێشە هەنووكەییەكان سەردانەكەی بۆ گورجستان هەڵوەشاندووەتەوە.
نوجێفی وادەیەكی نوێی بۆ سەردانەكەی دانەناوە، تەنیا گوتی، سەردانەكەی هەڵوەشاندووەتەوە وەك رێكارییەكی پێویست بۆ گەیشتن بە چارەسەری ریشەیی بۆ تەنگژەی سیاسیی وڵات.
