لە تەنگژەكانی ئێستای كوردستان و لایەنەكانی تر لەگەڵ مالكی، نوجێفی سەردانەكانی هەڵوەشاندەوە

لە تەنگژەكانی ئێستای كوردستان و لایەنەكانی تر لەگەڵ مالكی، نوجێفی سەردانەكانی هەڵوەشاندەوە
ئوسامە نوجێفی سەرۆكی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق رای گەیاند، بەهۆی تەنگژەی سیاسیی ئێستەی وڵاتەوە سەردانە چاوەڕوانكراوەكەی بۆ وڵاتی گورجستان (جۆرجیا) هەڵوەشاندەوە.

بڕیار بوو دووسبەی دووشەم نوجێفی سەردانی گورجستان بكا.

بەپێی بەیاننامەیەكی نووسینگەكەی، نوجێفی رای گەیاندووە، بەهۆی ئاڵۆزیی دۆخی سیاسیی وڵات و كێشە هەنووكەییەكان سەردانەكەی بۆ گورجستان هەڵوەشاندووەتەوە.

نوجێفی وادەیەكی نوێی بۆ سەردانەكەی دانەناوە، تەنیا گوتی، سەردانەكەی هەڵوەشاندووەتەوە وەك رێكارییەكی پێویست بۆ گەیشتن بە چارەسەری ریشەیی بۆ تەنگژەی سیاسیی وڵات.
Top