ئێران نیگەرانە لە نێزیكبوونەوەى عێراق لە كوێت

ئێران نیگەرانە لە نێزیكبوونەوەى عێراق لە كوێت
ئەمڕۆ پێنجشەم سەرچاوەیەكی ئاگەدار لە هاوپەیمانیی نیشتمانى لە پەرلەمانى عێراق راى گەیاند، بەرپرسانى ئێرانى نیگەرانى خۆیان بە بەرپرسانى باڵاى عێراقی راگەیاندووە لەبارەى نێزیكبوونەوەى عێراق لە كوێت.

ئەو سەرچاوە ئاگەدارە گوتى، چەند لایەنێكی ئێرانى دەستڕۆیشتوو لەو باوەڕە دان كە كوێت رۆڵێكی ستراتیجی دەبینێ لە پشتیوانیكردنى هاوپەیمانانى لە ئەنجوومەنى هاریكاریی كەنداو بەمەبەستی دوورخستنەوەى عێراق لە قەڵەمڕەوی ئێران كە ئێستە لە دۆخی سووریا و حزبوڵا لە لبنان و بزووتنەوەى حەماس لە كەرتى غەزە رەنگ دەداتەوە.

ئەو سەرچاوەیەى هاوپەیمانیی نیشتمانى ئاماژەی كرد كە ئێران پلانێكی خستووەتە بەردەم چەند لایەنێكی سیاسیی عێراق نێزیك لە خۆى بۆ كۆنترۆڵكردنى كەنداو كە برێتیە لە 2 خاڵ:

یەكەم: بەستنی هاوپەیمانییەتیەك لەگەڵ عێراق كە خۆى لە سازكردنى مانۆر و مەشقی سەربازیی هاوبەش دەبینێتەوە بۆ دروستكردنى گەورەترین هێزی هێرشكارى لە ناوچەكە.

دووەم: جووڵاندنى شیعەكان لە هەندێك لە وڵاتانى كەنداو بۆ لاوازكردنى بەرەى ناوەخۆیی ئەو وڵاتانە.

لەو بارەیەوە عامر حوسێن ئەندامی هاوپەیمانیی نیشتمانى گوتى، ئێران تێبینی لەسەر ئاسایی بوونەوەى پێوەندیی عێراق و كوێت هەیە لەبەر چەند هۆكارێك، لەوانە ئێرانى پلانى داناوە بۆ پەلكێشكردنى عێراق بۆ نێو سیستمى بەرگەی تەناهی و بەرگریی ئێرانی، بەڵام نێزكبوونەوەى لە كوێت ئەو پلانە پووچەڵ دەكاتەوە.

پتر گوتى، خاڵێكی تریش ئەوەیە كە ئاساییبوونەوەى پێوەندییەكانى عێراق لەگەڵ كوێت دەبێتە هۆى گەڕانەوەى بۆ نێو بازنەى عەرەبی و كەنداو بەتایبەت ئەمەش زیان بەپلانە ستراتیجیەكەی ئێران لەسەر عێراق دەگەیەنێ، رۆژنامەى \"سیاسیە\""ی كوێتی ئەمڕۆ پێنجشەم گواستییەوە. "
Top