ناوی تاریق هاشمی لە دیزاینی نوێی سایتی سەرۆكایەتیی كۆمار لادەبرێت

ناوی تاریق هاشمی لە دیزاینی نوێی سایتی سەرۆكایەتیی كۆمار لادەبرێت
لە دیزانیی نوێی سایتی سەرۆكایەتیی كۆماری عێراقدا كە لەم رۆژانەدا كرایەوە، بەشێكی تایبەت بە سەرۆكایەتیی كۆمار دەردەكەوێ كە تێیدا بەجیا لینكی نووسینگەی سەركۆمار و خزەیر خوزاعیی جێگری و دیوانی سەرۆكایەتیی كۆماری تێدایە، بەڵام ناوی هاشمی لادراوە لە كاتێكدا كە لە دیزاینەكەی پێشتردا هەبووە.

تاریق هاشمی دوای ئەوەی لە ناوەڕاستی تشرینی دووەم/نۆڤێمبەری رابردوو لەلایەن ئەنجوومەنی باڵای دادوەریی عێراقەوە بەتۆمەتی تێوەگلان لە كاری تیرۆریستی فەرمانی گرتنی بۆ دەرچوو بەغدای بەجێ هێشت و لە كوردستان نیشتەجێ بوو، لە سەرەتای مانگی رابردووش هەرێمی كوردستانی بەرەو قەتەڕ و دواتریش بۆ توركیا بەجێ هێشت و ئێستە لەوێ نیشەجێیە.

دوێنێ یەكەم دانیشتنی لەدادگەدانی هاشمی و ژمارەیەك لە پاسەوانەكانی بە بێ ئامادەبوونی خۆی لە بەغدا دەستی پێ كرد.
Top