هاوپەیمانیی نیشتمانی پاڵپشتیی خۆی بۆ سازكردنی كۆنگرەی نیشتمانی بە زووترین كات رادەگەیەنێ

هاوپەیمانیی نیشتمانی پاڵپشتیی خۆی بۆ سازكردنی كۆنگرەی نیشتمانی بە زووترین كات رادەگەیەنێ
بارستەی هاوپەیمانیی نیشتمانی ئەمڕۆ سێشەم هەڵوێستی خۆی بە پاڵپشتیكردن لە سازكردنی كۆنگرەی نیشتمانی بە زووترین كات راگەیاند، هاوكات متمانەی خۆی بە حكوومەتی نووری مالیكی دووپات كردەوە و جەختی لەوە كردەوە كێشەكانی ئێستە لە وڵاتێكی وەك عێراق رووبەڕووی هەر سەرۆكێكی حكوومەت دەبنەوە.

عەلی شەلا گۆتیاری دەوڵەتی یاسا بە ئاژانسی كوردستان بۆ دەنگوباس (ئاكانیوز)ی ڕاگەیاند، هاوپەیمانیی نیشتمانی لە كۆبوونەوەیدا كە شەوی رابردوو هاتە سازكردن، جەختی لەسەر گرینگیی سازكردنی كۆنگرەی نیشتمانی بە زووترین كات و بەفیڕۆنەدانی كات بە شتی لاوەكی كردەوە.

شەلا روونی كردەوە \"ئەو دەرفەتە 15 رۆژییەی كە لە كارنامەی كۆبوونەوەی هەولێردا هاتبووە دانان، ماوەكەی تێپەڕاندووە و هەندێ لە داوكارییەكانی ناو كارتەكە كە برێتین لە داواكارییەكانی لیستی عێراقییە و هاوپەیمانیی كوردستانی دژبەیەكن\"".

ئاماژەی بەوەش دا \""هاوپەیمانیی نیشتمانی لە كۆبوونەوەی شەوی رابردوودا متمانەی خۆی بە حكوومەتی نووری مالیكی دووپات كردەوە\"" و جەختی لەوە كردەوە \""كێشەكانی ئێستە لە وڵاتێكی وەك عێراق رووبەڕووی هەر سەرۆكێكی حكوومەت دەبنەوە\"".

هەریەك لە مەسعوود بارزانی سەرۆكی هەرێمی كوردستان و موقتەدا سەدر سەرۆكی رەوتی سەدر و ئەیاد عەلاوی سەرۆكی لیستی عێراقییە و ئوسامە نجێفی سەرۆكی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق لە كۆبوونەوەی هەولێر كە لە كۆتاكانی نیسان/ئەپریلی رابردوودا سازیان كرد، هەڕەشەی لێسدنەوەی متمانەیان لە مالیكی كرد ئەگەر دەست لە سیاسەتی \""باڵادەستی\"" لە وەرگرتنی بڕیار هەڵنەگرێ.

هەرچوار سەركردەكە لە نامەیەكدا لەسەر 8 داواكاری رێك كەوتن كە پێویستە تا 17ی ئەم مانگە بێنە جێبەجێكردن، لەو نامەیەدا هاتووە ئەگەر پابەندبوون بە پرەنسیپ و چوارچێوەكانی ئەم رێككەوتنە رەت بكرێتەوە، لە ماوەیەكدا كە لە 15 رۆژ تێپەڕ نەكا، رێوشوێنی لێسەندنەوەی متمانە لە حكوومەت دەگیرێتە بەر.

مالیكی لەوبارەیەوە گوتی \"" كۆبوونەوەكەی هەولێر هەوڵێكە بۆ كۆتاهێنان بە كۆنگرەی نیشتمانی و هەندێ لەوانەی لە كۆبوونەوەكەدا بوون ویستیان لە رێگەیەوە كەسێكی دیاریكراو بكەنە ئامانج\"" كە مەبەستی لەو كەسە خۆی بوو.
"
Top