چوار پرۆتۆكۆل له‌نێوان زانكۆی سۆران و مارجۆنی به‌ریتانی ئیمزاده‌كرێن
له‌و مه‌راسیمه‌دا كه هه‌ریه‌ك له راوێژكاری وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵا‌و سه‌رۆكی زانكۆی سۆران و سه‌رۆكی زانكۆی مارجۆنی به‌ریتانی وته‌یان پێشكه‌شكرد، تیایدا ئاماژه‌یانكرد به گرنگی پرۆتۆكۆڵه‌كان كه خۆیان له چوار پرۆتۆكۆڵدا ده‌بینییه‌وه، ئه‌وانیش له بواره‌كانی وه‌رزشی و ئابووری و جوگرافی و فێركردنی زمانی ئینگلیزی و دواتر چوار پرۆتۆكۆله‌كه له نێوان سه‌رۆكایه‌تی هه‌ردوو زانكۆدا ئیمزاكرا، هه‌روه‌ها له رێگای داتاشۆوه مێژووی دروستبوونی زانكۆی سۆران و زانكۆی مارجۆن و كاره‌كانیان خرانه‌ڕوو.
له به‌شێكی تری ئه‌و مه‌راسیمه‌دا كه میوانداری هونه‌رمه‌ند تارا جاف كرابوو، تیایدا تارا جاف چه‌ند به‌رهه‌مێكی خۆی پێشكه‌ش به ئاماده‌بووان كرد.
زانكۆی سۆران له ساڵی 2009 دا دامه‌زراوه‌و له‌لایه‌ن وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵا به یه‌كێك له زانكۆ پێشكه‌وتووه‌كان ناو ده‌برێت له بواری په‌یوه‌ندی جیهانی به زانكۆكانی ده‌ره‌وه‌و ئه‌و پرۆتۆكۆڵانه‌ی له نێوان زانكۆی سۆران و زانكۆكانی جیهاندا هه‌یه، بڕیاریشه زانكۆی مارجۆنی به‌ریتانی به ره‌سمی ببێته راوێژكاری گشتی زانكۆی سۆران.
