موقته‌دا سه‌در دوا هوشداریی دایه نوری مالكی كه به‌رژه‌وه‌ندی گشتی بخاته پێش به‌ژه‌وه‌ندی تایبه‌تی
روونیشى كرده‌وه كه ئه‌و مۆڵه‌ته بۆ متمانه لێ سه‌ندنه‌وه نییه له حكوومه‌ته‌كه‌ى مالكی به‌ڵكو بۆ ئه‌وه‌یه به شێوه‌ى ئه‌رێنى یان نه‌رێنی سه‌باره‌ت به جێبه‌جێ كردن یان نه‌كردنی رێككه‌وتننامه‌كه وه‌ڵام بداته‌وه.
كینانی دووپاتیشى كرده‌وه كه سه‌رانی فراكسیۆنه سیاسییه‌كان پاش كۆتایى هاتنی مۆڵه‌ته‌كه كۆده‌بنه‌وه‌و له ئاكامى كۆبوونهوهكهوهدا بڕیار ده‌ده‌ن به‌رژه‌وه‌ندى نیشتمانى تێدا ره‌چاو ده‌كه‌ن له پێناوى چاككردنی پرۆسه‌ى سیاسی‌دا. كینانی ئه‌وه‌یشى ره‌ت كرده‌وه كه مۆڵه‌ته‌كه‌ى سه‌در پێوه‌ندى به پشووى ئه‌نجوومه‌نى نوێنه‌ران یان سازدانی دانیشتنهكانیهوه هه‌بێت.
