سەرچاوەیەك: تاڵەبانى دەیەوێ مالیكی لە پۆستەكە بمێنێتەوە
سەرچاوەیەكی كوردى باڵا راى گەیاند، مەسعوود بارزانى سەرۆكى هەرێمی كوردستان و ئەیاد عەلاوى سەرۆكى لیستی عێراقییە بەمەرجی گۆڕینی مالیكی بەكەسایەتییەكى ناو هاوپەیمانیی نیشتمانى دەیانەوێ تەنگژەكان چارسەر بكەن، هەروەها موقتەدا سەدریش هەر لەگەڵ ئەو بۆچوونەیە.
ئەو سەرچاوەیە دەڵێ، بەڵام تاڵەبانی هاوپەیمانیی سیاسیی بارزانى پشتیوانى لە چارەسەركردنى تەنگژەكان دەكا لەگەڵ مانەوەى مالیكی لە پۆستەكەی خۆی وەك سەرۆكى حكوومەت، هەروەها سەركۆمارى عێراق دەیەوێ ئوسامە نوجێفی سەرۆكى ئەنجوومەنى نوێنەرانیش بەو رایە رازی بكا، رۆژنامەی \"سیاسە\""ى كوێتی ئەمڕۆ یەكشەم گواستییەوە.
-ئاكانيوز"
