عێراقیه: كێشه‌كان له كۆنگره‌ی نیشتمانی ترازا و كوردیش له ناوبژیكردنه‌وه بووه لایه‌نێك له كێشه‌كه
ته‌لال زه‌وبه‌عی وتیشی: ئه‌و كێشانه‌ی به هه‌ڵپه‌سێراوی ماون له كۆنگره‌ی نیشتمانی ترازاوه, له‌به‌ر ئه‌وه‌ی هاوپه‌یمانی كوردستان له نێو كوتله سیاسییه‌كان تاكه ناوبژیكه‌ربوو به‌ڵام ئێستا به‌شێكن له قه‌یرانه سیاسییه‌كان.
ئاماژه‌یدا: واقیعی سیاسی چه‌ند گۆڕانكارییه‌كی تایبه‌ت له خۆده‌گرێت كه له به‌رژه‌وه‌ند و به‌هێزكردنی پایه‌ی سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق نوری مالكی ده‌شكێته‌وه, به تایبه‌ت ململانێكان له‌سه‌ر ناوچه‌كان و به‌تایبه‌ت كه‌ركوك, ره‌نگه ئه‌و گۆڕانكاریانه وا له به‌ره‌ی عه‌ره‌بی بكات به پارته ئاینی و عه‌لمانییه‌كان پشتگیری له پرۆژه‌یه‌كی نیشتمانی بكه‌ن.
ئه‌وه‌شی خسته‌روو: پێویست ده‌كات سه‌رجه‌م قه‌واره سیاسییه‌كان, رای جه‌ماوه‌ر بۆ به‌هێزكردنی په‌یوه‌ندی قه‌واره‌كان له‌گه‌ڵ یه‌كتر كۆبكه‌نه‌وه, بۆ ئه‌وه‌ی له‌م رووه‌وه پرۆسه‌ی سیاسی بۆ پێشه‌وه بچێت.
