مالكی بڕیاری دەركردنی پێشمەرگەو ئاسایش دەدات لەكەركوك
لەتیف شێخ مستەفا ئەندامی پەرلەمانی عیراق ئاشكریدەكات، سەرۆك وەزیرانی عیراق سێ بڕیاری دژ بەكورد دەركردووە،لەو بارەیشەوە بەرووداوی گوت\"مالكی بڕیاری وەستاندنی ئەو لیژنانەی دەركردووە كەپێكهاتبوون بۆ هەڵوەشاندنەوەی بڕیارەكانی ئەنجومەنی سەركردایەتی شۆڕشی حزبی بەعس سەبارەت بەگرێیبەستە كشتوكاڵییەكانی كەركوك\""
گوتیشی\""بڕیارێكی تری مالكی لێسەندنەوەی زۆربەی پۆستە ئەمنیەكانە لەكورد\"".
پەرلەمانتارەكەی بزوتنەوەی گۆڕان لەپەرلەمانی عیراق ئاماژەی بەبریارێكی مالكیش كرد، كەئاژانسی هەواڵی (نینا) بڵاویكردۆتەوە بەدەركردنی ئاسایش لەو شارە.
لەلایەكی ترەوە لەهەواڵێكدا ئاژانسی نیشتمانی عیراقی (نینا) لەهەواڵًكیدا ئەوەی خستۆتەڕوو نوری مالكی سەرۆك وەزیرانی عیراق بڕیاریداوە، بەدەركردنی هەموو هێزێكی نانیزامی لەكەركوك ، كەپێدەچێت مەبەست لێیان دەركردنی ئاسایش بێت.
دوێنێ سێشەممە سەرۆك وەزیرانی عیراق كۆبوونەوەی حكومەتەكەی لەشاری كەركوك ئەنجامدا.
-رووداو"
