\"ئینته‌رپوڵ\"" داوای گرتنی (هاشمی) ده‌كات"

 \
ئەمڕۆ سێشەمە پۆلیسی نێودەوڵەتی \"ئینتەر پول\"" بڕیاری دەستگیركردنی جێگری سەرۆككۆماری عێراق (تارق هاشمی )دا.
پۆلیسی ناوبراو كە بارەگاكەی لە شاری لیۆنە لە فەرەنسا داوای لە 190 دەوڵەتی ئەندام كرد هاوكاریان بكەن و (هاشمی)ـان ڕادەست بكەن.

جێی باسە فه‌رمانی دەستگیركردنی هاشمی پاش سكاڵایەكی سەرۆك وەزیرانی عێراق (نوری مالیكی) دێت كە لای پۆلیسی نێودەوڵەتی (ئینتەر پول ) كردبووی.دوا بەدوای تۆمەتباركردنی (هاشمی) لە لایەن (مالیكی) بەتۆمەتی ئەنجامدانی كردەی تیرۆرستی دواتر دادگه‌ی عێراقی بە پێی ماددەی 4 ی تیرۆر بڕیاری دەستگیركردنی دا .

له‌ ئێستادا (تارق هاشمی) له‌ وڵاتی توركیایه‌ و ئه‌مڕۆیش سه‌رۆكوه‌زیرانی ئه‌و وڵاته‌ ڕایگه‌یاند كه‌ به‌م نزیكانه‌ (هاشمی) ده‌گه‌ڕێته‌وه‌ بۆ عێراق.

وایش بڕیار بوو هه‌فته‌ی ڕابردوو به‌ غیابی خۆی و پاسه‌وانه‌كانی دادگه‌یی بكرێن، به‌ڵام له‌به‌ر هۆكارێكی ڕانه‌گه‌یه‌ندراو دادگه‌ییكردنه‌كه‌ دوا خرا. "
Top