موتڵەگ وریایى دەدا لە وروژاندنى تایفەیى پێش لە هەڵبژاردنەكان
بەپێى یاسا دەبێ هەڵبژاردنەكانى ئەنجوومەنى پارێزگەكانى عێراق لە سەرەتاى ساڵى 2013 بەڕێوە بچێ، چونكە یەكەم هەڵبژاردن لە كانوونى دووەم/یەنایەرى 2009دا بەڕێوە چوو و هەر چوار ساڵێك ئەو هەڵبژاردنە ئەنجام دەدرێ.
بە پێى بەیاننامەیەكى كە نووسینگەى راگەیاندنەكەى بڵاوى كردووەتەوە، موتڵەگ لە دیدارێكیدا لەگەڵ ژمارەیەك لە سەرۆك هۆزەكانى هەردوو پارێزگەى موسەنا و ئەنبار راى گەیاند \"هەندێ كەس و لایەن هەوڵ دەدەن لەگەڵ نێزیكبوونەوەى وادەى هەڵبژاردنەكانى ئەنجوومەنى پارێزگەكاندا، دەمارى تایفەیى و حزبایەتى بوروژێنن\"".
موتڵەگ داواى لە عێراقییەكان كرد لەو هەڵبژاردنەدا \""لێوەشاوەترین\"" هەڵبژێرن و دەرفەت لە كیسى هەلپەرستان و دەسەڵاتخوازان بدەن.
لە سەرەتاى ئەمساڵدا كۆمسیۆنى باڵاى سەربەخۆى هەڵبژاردنەكانى عێراق راى گەیاند لە رەشنووسى كۆتاى یاساى هەڵبژاردنەكانى ئەنجوومەنى پارَزگەكان شارۆكەكانیان بووەتەوە."
