ئه‌ردۆغان: هاشمی‌ له‌ توركیایه‌ و نه‌خۆشه‌

ئه‌ردۆغان: هاشمی‌ له‌ توركیایه‌ و نه‌خۆشه‌
سه‌رۆكوه‌زیرانی‌ توركیا به‌ ئاژانسه‌كانی‌ هه‌واڵی‌ راگه‌یاند، تارق هاشمی‌، جێگری‌ سه‌رۆككۆماری‌ عێراق، ئێستا له‌ توركیایه‌ و تووشی‌ نه‌خۆشی‌ بووه‌ و دوای‌ چاره‌سه‌ری‌ پزیشكی‌ ده‌گه‌ڕێته‌وه‌ عێراق.


ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان، سه‌رۆكوه‌زیرانی‌ توركیا، له‌ لێدوانێكی‌ رۆژنامه‌وانیدا له‌ رۆمای‌ پایته‌ختی‌ ئیتالیا جه‌ختی‌ كرده‌وه‌، حكوومه‌تی‌ توركیا تا ئێستا بۆ چاره‌سه‌ری‌ كێشه‌كانی‌ هاشمی‌، یارمه‌تیی‌ داوه‌ و له‌مه‌و به‌دواش هه‌ر یارمه‌تیی‌ ده‌دات.

لێدوانی‌ سه‌رۆكوه‌زیرانی‌ توركیا دوای‌ ئه‌وه‌ بوو كه‌ دوێنێ‌ پۆلیسی‌ ئینترپۆل، بڕیارێكی‌ نێوده‌وڵه‌تیی‌ بۆ ده‌ستگیر كردنی‌ تارق هاشمی‌، ده‌ركرد، به‌ڵام بڕیاره‌كه‌ وڵاتان ناچار ناكات جێبه‌جێی‌ بكه‌ن.
Top