ئه‌ردۆغان: هاشمی له توركیایه و نه‌خۆشه
ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان، سه‌رۆكوه‌زیرانی توركیا، له لێدوانێكی رۆژنامه‌وانیدا له رۆمای پایته‌ختی ئیتالیا جه‌ختی كرده‌وه، حكوومه‌تی توركیا تا ئێستا بۆ چاره‌سه‌ری كێشه‌كانی هاشمی، یارمه‌تیی داوه و له‌مه‌و به‌دواش هه‌ر یارمه‌تیی ده‌دات.
لێدوانی سه‌رۆكوه‌زیرانی توركیا دوای ئه‌وه بوو كه دوێنێ پۆلیسی ئینترپۆل، بڕیارێكی نێوده‌وڵه‌تیی بۆ ده‌ستگیر كردنی تارق هاشمی، ده‌ركرد، به‌ڵام بڕیاره‌كه وڵاتان ناچار ناكات جێبه‌جێی بكه‌ن.
