ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق بێ وەزیرە كوردەكان لە لەكەركوك كۆبوونەوەیان كرد
كۆبوونەوەكە كە هەریەك لە نەجمەدین كەریم پارێزگاری كەركووك و حەسەن تۆران سەرۆكی ئەنجوومەنی پارێزگەی كەركووك تێیدا بەشدارن لە پاركی باوەگوڕگوڕ لە رۆهەڵاتی كەركووك بەڕێوە دەچێ.
هاوكات رێوشوێنێكی توندی تەناهی لە شاری كەركووك گیراوەتەبەر.
ئەو سەردانەی مالیكی بۆ یەكێك لە ناوچە كێشەدارەكانی نێوان هەولێر و بەغدا، لە كاتێكدایە كە دۆخی پێوەندییەكانی نێوان هەرێم و بەغدا لە ئاستێكی نائاساییدایە و چاودێران خوێندنەوەی جیا بۆ ئەو سەردانەی مالیكی دەكەن.
