مالیكی: حكوومەتی عێراق نیازی هێرشكردنە سەر هەرێمی كوردستانی نییە
مالیكی لە دیمانەیەكی لەگەڵ تەلەڤزیۆنی \"عێراقییە\""ی رەسمی كە سایتی سەرۆك وەزیران بەشێكی لێ بڵاو كردووەتەوە دەڵێ، حكوومەتی عێراق نیازی هێرشكردنە سەر هەرێمی كوردستانی نییە.
مەسعوود بارزانی سەرۆكی هەرێمی كوردستان لە پەیامێكدا بەبۆنەی جەژنی نەورۆز رای گەیاندبوو، چەند كەسێك لە بەغدا هەموو دەسەڵاتیان قۆرغ كردووە و چاوەڕوانی ئەوە دەكەن باڵەفڕی ئێف 16یان بۆ بێت بۆ ئەوەی لە كورد بدەن.
مالیكی زیاتر گوتی، ئێمە دژی ئەوەین تەقە لە هیچ عێراقییەك بكرێت، چونكە ئێمە شەڕ و سیاسەتی دوژمنكارانە رەت دەكەینەوە.
تەلەڤزیۆنی عێراقییە دواتر دەقی چاوپێكەوتنەكە بڵاو دەكاتەوە.
لەبارەی كۆنگرەی نیشتمانی كە جەلال تاڵەبانی سەركۆمار داوای سازدانی كردبوو بەمەبەستی چارەسەركردنی تەنگژەی ئێستەی وڵات، مالیكی رای گەیاند، سەرلەنوێ داوای سازدانی ئەو كۆنگرەیە دەكات بۆ ئەوەی بەپێی دەستوور گفتوگۆ لەسەر كێشەكان بكرێت.
"
