سه‌در: مالکی به بیانووی پاراستنی شیعه ئامانجه‌کانی خۆی دێنێته دی
موقته‌دا سه‌در سه‌رۆکی ره‌وتی سه‌در له وڵامی یه‌کێک له په‌یڕه‌وه‌کانی سه‌باره‌ت به‌وه‌ی سه‌ردانی بۆ هه‌ولێر و دانیشتنی له‌گه‌ڵ دژبه‌رانی حکومه‌ت، بێ‌هێز کردنی شیعه‌یه، گوتوویه‌تی: \""گوتاره‌که‌م ئاراسته‌ی مالکی ده‌که‌م که مانه‌وه‌ی شیعه‌ی کردۆته ئامانجی خۆی و ده‌ڵێم، مانه‌وه‌ی شیعه گرێدراوه به مانه‌وه‌ی عێراق و مانه‌وه‌ی عێراقیش به مانه‌وه‌ی هه‌موو لایه‌نه‌کانیه‌وه گرێ دراوه.\""
سه‌در ده‌ڵێت: \""هیچ کاتێک نه سیاسه‌ت و نه حکومه‌ت راگری شیعه نه‌بووه، به‌ڵکو مانه‌وه‌ی شیعه به بیر و بڕواکانی و نوێنه‌ره‌کانییه‌وه بووه که مه‌به‌سته‌م مه‌رجه‌عه‌کانه.\""
سه‌رۆکی ره‌وتی سه‌در گوتوویه‌تی: \""داوا له مالکی ده‌که‌م خوێنێ شه‌هیدانی سه‌در و گوتاره‌که‌ی له‌بیر نه‌کات که گوتبووی: له‌وه‌ته‌ی خۆم و به‌رپرسیاره‌تیی خۆم ناسیوه، هه‌موو هه‌وڵه‌کانی له پێناو شیعه و سوننه به‌بێ جیاوازی و عه‌ره‌ب و کورد به‌بێ جیاوازی چڕ کردۆته‌وه.\""
سه‌در هۆشداریی به مالکی داوه: \""حکومه‌ته‌کان ده‌ڕۆن و میلله‌تان ده‌مێنن... و ئایین و تائیفه‌کان په‌ره ده‌سێنن و یه‌کده‌گرن.
موقته‌دا سه‌در هۆشداریی دا: \""شیعه له گۆڕه‌پانی عێراق به‌ته‌نیا ماوه‌ته‌وه مه‌ترسیی په‌راوێزیی سیاسی یان تاکڕه‌وی و دیکتاتۆرییه‌تی لێده‌کرێت، ئه‌و هۆکاره‌ی بووه هۆی رووخانی رژێمی پێشوو و دوور که‌وتنه‌وه‌ی شیعه و سوننه. بۆ ئه‌وه‌ی ناوبانگی شیعه له‌که‌دار نه‌بێت و له ده‌سه‌ڵات به‌ته‌نیا نه‌مێنێته‌وه و له گۆڕه‌پاندا مه‌ترسیی ناوخۆیی و ده‌ره‌کیی له‌سه‌ر نه‌بێت، هه‌وڵم داوه په‌یوه‌ندیی نێوان شیعه - سوننه و شیعه – کورد به‌هێز بکه‌م.\""
سه‌در گوتوویه‌تی: \""عێراق به‌هۆی هه‌ڵسوکه‌وتی تاکڕه‌ویانه و که‌سی و دیکتاتۆریی حکومه‌ت که‌وتۆته قه‌یرانێکی سیاسیی خنکێنه‌ر که هه‌موو لایه‌نه‌کانی تووشی رکابه‌ریی سیاسی کردووه که ئه‌نجامه‌که‌ی جگه له زه‌ره‌ر و زیان بۆ خه‌ڵکی عێراق و بێ‌هێزبوونی شیعه نییه که واده‌کات سوننه و کورده‌کان متمانه‌یان پێ‌نه‌مێنێت.\""
سه‌در هه‌ندێک لایه‌نی ده‌سه‌ڵاتی به‌وه تۆمه‌تبار کرد که ده‌یانه‌وێت ناوبانگی کورد و سوننه بشێوێنن و کورد به دزی نه‌وت و سوننه‌ش به تیرۆریست تۆمه‌تبار بکه‌ن، له وڵامی ئه‌و که‌سانه‌دا گوتی: \""نه کورد دزه و نه سوننه تیرۆریست و هیچ تائیفه و لایه‌نێک له که‌موکوڕی و گه‌نده‌ڵی بێ‌به‌ش نین.\""
موقته‌دا سه‌در ده‌ڵێت: \""چونکه من شیعه‌م، نابێت ته‌نیا بۆ شیعه بم، به‌ڵکو وه‌کو پێشووش و ئێستاش به‌رده‌وام له خزمه‌تی عێراقییه‌کان ده‌بم به شیعه و سوننه، چ کورد بن چ عه‌ره‌ب.\""
سه‌باره‌ت به ئیمزا کردنی رێککه‌وتننامه‌ی کوتله سیاسییه‌کان له هه‌ولێر گوتوویه‌تی: \""ئیمزا کردنی من هه‌ندێک خاڵ له‌خۆ ده‌گرێت که نه دژی شه‌ریعه‌ت و نه دژی شیعه‌یه و له‌گه‌ڵ بنه‌ماکانی پیرۆزی نیشتمان‌په‌روه‌ریش دژایه‌تیی نییه به‌ڵکو بۆ خۆشه‌ویستیم بۆ عێراق و تائیفه‌کانی ده‌گه‌ڕێته‌وه، چونکه پێش ئه‌وه‌ی شیعه بم، عێراقیم.\"""
