ئەمڕۆ لێسەندنەوەی متمانە لە ئەمینداری بەغدا دەخرێتە دەنگدانەوە و كورد لەگەڵ مانەوەیەتی
سەعید رەسوڵ بە (ئاكانیوز)ی راگەیاند، لە خاڵی پێنجشەمی بەرنامەی كاری دانیشتنی ئەمڕۆ دووشەمی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراقدا لێسەندنەوەی متمانە لە سابیر عیساوی ئەمینداری بەغدا لە لیستی ئەنجوومەنی باڵای ئیسلامی دەخرێتە دەنگدانەوە و لیستی دەوڵەتی یاسا بە سەرۆكایەتیی نووری مالیكی لەگەڵ لێسەندنەوەی متمانەیە لە عیساوی.
زیاتر گوتی، هاوپەیمانیی كوردستان پێی وایە دانیشتنەكانی پێشووی پەرلەمان كە تیایدا لێپرسینەوە لە عیساوی كرا سیاسییانە بەڕێوە چوو نەك بەشێوەی كارگێریی و پیشەیی، بۆیە دەنگ بە لێسەندنەوەی متمانە لە عیساوی نادەین.
\"لە بەشێكی تری دانیشتنی ئەمڕۆ نوێنەراندا دەنگ لەسەر ستافی نوێی دەستەی لێپرسینەوە و دادوەری دەدرێ كە یەكێك لە ئەندامە پاڵاوكراوەكانی كوردە\""، خۆشناو گوتی.
هەر ئەمڕۆ وەزیری كارەبای عێراق بانگهێشتنی پەرلەمان دەكرێ و لەبارەی كێشەی كارەبا لە وڵات روونكردنەوەی لێوەردەگیرێ."
