عێراق 18كرێكاره‌كه‌ی توركیا ئازاد ده‌كات
پارێزه‌ر بیلین گۆندس بیكر، كه نزیكه له پارتی داد‌و گه‌شه‌پێدانی ده‌سه‌ڵاتدار له توركیا، رایگه‌یاند به‌م نزیكانه 18 كرێكاره‌كه‌ی توركیا ده‌گه‌رِێنه‌وه توركیا كه ماوه‌یه‌كه له شاری كه‌ربه‌لا ده‌ستبه‌سه‌ركروون.
ئه‌و 18 كرێكاره توركه هاتبوونه عێراق، برِیار بوو له كارگه‌یه‌ك له شاری كه‌ربه‌لا كاربكه‌ن، به‌ڵام به‌هۆی نه‌بوونی مۆڵه‌تی كاركردنیانه‌وه له كه‌ربه‌لا ده‌ستگیركران.
پارێزه‌ر بیلین گۆندس بیكر، ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد زانیاریمان له باڵیۆزخانه‌ی توركیا له عێراق وه‌رگرتووه، كه رێوشوێنی یاسایییه‌كان له 28ی ئه‌م مانگه ته‌واو ده‌بن و ئه‌و كرێكارانه ده‌گه‌رِێنه‌وه توركیا.
