گەندەڵیە گەورەكەی مالكی چییە كە ئەلعێراقیە ئاشكرای كرد?
له‌و باره‌یه‌وه (حه‌یده‌ر موللا)،گوتەبێژی فڕاکسیۆنی \""ئهلعێراقیە\"" ڕایگه‌یاندووه كه له ته‌مه‌نی ئه‌م حكوومه‌ته‌ی ئێستای (نووری مالیكی)ـیه‌وه تائێستا 600 ملیار دۆلار به شێوازی جیاواز جیاواز دزراوه.
هه‌روه‌ك گوتیشی له‌سایه‌تی ئه‌م حكوومه‌ته‌دا زیاتر له 6 ساڵه عیراق نه‌یتوانیووه ڕیزبه‌ندی یه‌كه‌می گه‌نده‌ڵترین حكوومه‌تی جیهان، به‌گوێره‌ی پۆڵینهكانی ڕێكخراوی شه‌فافییه‌تی جیهانی، به‌ر بدات.
گوته‌بێژه‌كه‌ی لیستی \""ئه‌لعێراقییه\"" هه‌روه‌ها گوتیشی لایه‌نی ئه‌منییش له‌سایه‌ی ئه‌م حكوومه‌ته‌دا تادێ هه‌ر خراپتر ده‌بێت، چونكه ئێستا به تێكڕایی ڕۆژانه‌ی به‌لانی كه‌ممه‌وه 5 هاووڵاتی ده‌بنه قوربانی تیرۆر و توندوتیژییه‌كان.
جێگه‌ی باسه ئه‌م هه‌ڵوێسته‌ی لیستی ئه‌لعێراقییه له‌كاتێكدایه كه فشاره‌كانی سه‌ر (مالیكی) ته‌واو ڕوویان لهزیاتربوون كردووه و له ئێستادا باس له وه‌رگرتنی متمانه له كابینه‌كه‌ی ده‌كرێت، ئه‌گه‌ر به ته‌واوی به به‌نده‌كانی ڕێككه‌وتننامه‌ی هه‌ولێره‌وه پابه‌ند نه‌بێت و جێبه‌جێیان نه‌كات."
