دەوڵەتی یاسا خۆی لە رێككەوتننامەكەی هەولێر دەدزێتەوە

دەوڵەتی یاسا خۆی لە رێككەوتننامەكەی هەولێر دەدزێتەوە
پەرلەمانتارێكی هاوپەیمانیی كوردستانی، بڕوای وایە بەو هۆیەوەی كە لیستی دەوڵەتی یاسا ئامادە نییە ڕاسپاردەكانی دواكۆبوونەوەی هەولێر، كە موقتەدا سەدر تێیدا ئامادە بوو جێبەجێ بكات، داوای هەڵبژاردنی پێشوەخت دەكات.
ئەشواق جاف، جەخت دەكاتەوە كە هەڵبژاردنی پێشوەخت كێشەكان ئاڵۆزتر دەكات، چونكە هەڵبژاردن كاتی دەوێت و دەبێت ئامادەكاریی بۆ بكرێت و بودجەیەكی تایبەتیشی دەوێت.

ئەو پەرەلمانتارەی هاوپەیمانیی كوردستانی گوتی \"ئێمە لە ئەگەری جێبەجێكردنی ڕێككەوتننامەی هەولێر لەو 15رۆژەی وەك دواوادە دیاری كراوە، رێگای دیكە دەگرینە بەر و ڕەنگە متمانە لە نووری مالیكی بستپنرێتەوە.\"""
Top