تارق هاشمى جارێكى دیكه نورى مالكى به ده‌ستوه‌ردان له كاروباره‌كانى دادگا تۆمه‌تباركرد
تارق هاشمى له‌میانه‌ى كۆنگره‌یه‌كى رۆژنامه‌وانیدا كه دوێنێ له‌شارى ئه‌سته‌نبۆل سازیدا، داواى له به‌ڕێز جه‌لال تاڵه‌بانى سه‌رۆك كۆمارى عێراق كرد، كه كار بۆ یه‌كلایی كردنه‌وه‌ى دۆسیه‌كه‌ى و ئه‌و تۆمه‌تانه بكات كه ئاراسته‌ى كراون و هه‌روه‌ها داواشى له ئوسامه نوجێفى سه‌رۆكى ئه‌نجوومه‌نى نوێنه‌رانیش كرد ئه‌و مادده ده‌ستووریانه جێ به‌جێبكات كه په‌یوه‌ندیان به دۆسیه‌كه‌یه‌وه هه‌یه.
هاشمى ئاشكراشى كرد كه نورى مالكى راسته‌وخۆ چاودێرى لێكۆلینه‌وه‌كانى په‌یوه‌ست به دۆسیه‌كه‌ى ده‌كات و گووتیشى ئه‌و رۆژانه چاوى به‌و دادوه‌رانه ده‌كه‌وێ كه سه‌رپه‌رشتى دۆسیه‌كه‌ى ده‌كه‌ن و مالكیشى به ده‌ستوه‌ردان له كاروباره‌كانى دادگا تۆمه‌تباركرد.
تارق هاشمى ئاماژه‌ى به‌وه‌شكردوه كه مه‌ترسی له‌سه‌ر ژیانى هه‌یه و روونشیكردۆته‌وه كه ده‌ستوورى وڵات رێگه‌ى پێده‌دات دۆسیه‌كه‌ى له‌لایه‌ن دادگایه‌كى تایبه‌ته‌وه به‌ڕێوه‌بچێت نه‌ك له‌لایه‌ن دادگاى باڵاى تاوانه‌كانه‌وه دادگایی بكرێت.
شایه‌نى باسه پێنج شه‌ممه‌ى رابردوو دادگاى باڵاى تاوانه‌كانى عێراق دۆسیه‌ى دادگایی كردنى تارق هاشمى و ژماره‌یه‌ك له پاسه‌وانه‌كانى بۆ رۆژى ده‌ى ئه‌م مانگه دواخست، ئه‌مه‌ش دواى ئه‌وه‌ى ده‌سته‌ى به‌رگریكردن له تارق هاشمى داوایان كرد دۆسیه‌كه‌ى هاشمى بۆ دادگاى فیدراڵى بگوازرێته‌وه.
