دادگاییكردنی هاشمی و پاسه‌وانه‌كانی دواخرا
عه‌بدولستار بیره‌قدار، گوته‌بێژی ئه‌نجوومه‌نی باڵای دادوه‌ری له لێدوانێكدا بۆ ده‌زگاكانی راگه‌یاندن، گوتی \"دادگای ته‌میز برِیاریدا دادگاییكردنی تارق هاشمی، جێگری سه‌رۆك كۆماری عێراق و پاسه‌وانه‌كانی كه تۆمه‌تبارن به ئه‌نجامدانی كاری تیرۆریستی بۆ رۆژی 10ی ئه‌و مانگه دوابخات\"".
گوته‌بێژی ئه‌نجوومه‌نی باڵای دادوه‌ری هاوكات راشیگه‌یاند \""دواخستنه‌كه له‌سه‌ر تانه‌دانی تیمی به‌رگریكردن بوو له باره‌ی گواستنه‌وه‌ی دادگاییكردنه له دادگای تاوانه‌وه بۆ دادگای باڵای فیدراڵی\"".
تارق هاشمی، جێگری سه‌رۆك كۆماری عێراق كه ئێستا له توركیا نیشته‌جێیه رایگه‌یاند \""ره‌نگه سزای له سێداره‌دانم به‌سه‌ردابسه‌پێنرێ\"". تارق هاشمی، داواشی له جه‌لال تاڵه‌بانی، سه‌رۆك كۆماری عێراق كردووه كه داكۆكی و به‌رگری لێبكات. هاشمی گوتیشی\"" ئه‌مرِۆ دانیشتنی دادگاییكردنه‌كه‌م به‌بێ ئاماده‌بوونی خۆم ده‌ستپێده‌كات، به‌ڵام پارێزه‌رانه‌كانم ئاماده‌ی دانیشتنی دادگاییكردنه ده‌بن\"".
عەبدولستار بەیرەقدار وتەبێژی ئەنجوومەنی دادوەری لەبەیاننامەیەكدا ئەوەشی خستبووەڕوو، \""زیاتر لەتاوانێك رووبەڕووی هاشمی و گروپەكەی بۆتەوە، دان پێدانانیش هەیە لە كوشتنی شەش دادوەردا زۆرینەیان لەبەغدا بوون\""
هاشمی نزیكەی (20) رۆژە لەتوركیایە، ئامادەی پرۆسەی دادگاییكردنەكە نەبوو بۆیە بەشێوەی غیابی دادگایی دەكرێت، بەڵام نزیكەی (71) كەس لەپاسەوانەكانی ئامادەی وەك تۆمەتبار ئامادەی دادگاییكردنەكە دەبن.
لەلایەكی ديكه تیمی پارێزەرانی تاریق هاشمی داوای ئامادەبوونی رێكخراوە نێودەوڵەتیەكانیان كرد بۆ ئەوەی وەك چاو‌دێر ئامادەی دادگاییكردنەكە بن."
