كارنامەى كۆنگرەی نیشتمانى رەوانەى سەرۆكایەتیی كۆمار كرا

كارنامەى كۆنگرەی نیشتمانى رەوانەى سەرۆكایەتیی كۆمار كرا
ئەمڕٍۆ چوارشەم سەرچاوەیەك لە كۆنگرەی نیشتمانى راى گەیاند، خشتەى كارنامەى كۆنگرەكە رەوانەى سەرۆكایەتیی كۆمار كراوە و ئاماژەى كرد كە وادەى سازكردنى كۆنگرەكە لەلایەن سەركۆمارەوە دیارى دەكرێ.

لێژنەى ئامادەكاریی كۆنگرەی نیشتمانى بەبەشداریی نوێنەری بارستە سیاسییەكانى تا ئێستە 8 كۆبوونەوەى ئامادەكاریی كردووە.

بەها ئەعرەجی لە رەوتى سەدر و ئەندامی لێژنەكە بەئاژانسی كوردستان بۆ دەنگوباس (ئاكانیوز)ى راگەیاند، لێژنەكەى ئامادەكاریی كارنامەى كۆنگرەى نیشتمانى بۆ جەلال تاڵەبانى سەركۆمارى عێراق بەرز كردەوە و ئاماژەى كرد سەركۆمار لەگەڵ هەریەك هاوپەیمانیی كوردستان و لیستی عێراقییە تاوتوێی كارنامەكە دەكا.

ئەعرەجى گوتى، سەركۆمار وەك چاودێریی كۆنگرەكە وادەى سازكردنى كۆنگرەكە دیاری دەكا.

پێشتر هادى زاڵمی گۆتیارى بزووتنەوەى ویفاقی نیشتمانى كە سەرۆكى لیستی عێراقییە بە(ئاكانیوز)ى راگەیاندبوو، لیستەكەیان ئامادەى هیچ كۆنگرەیەكی نیشتمانى نابێ و ئەزموونى دەیان جارى نووچخواردووى دووبارە ناكاتەوە كە بووەتە هۆی تووڕەبوونى قاعیدەی جەماوەرى و مەترسیش بۆ سەر كارى سیاسی.

\"پرسی ئامادەبوونى لە كۆنگرەی نیشتمانى لاى ئێمە كات بەسەر بردنە و رووبەڕووبوونەوەى كۆمەڵێك بەڵێنی بەدرۆ و بێ بنەوایە..بۆیە ئامادەبوونمان بەندە بەجێبەجێكردنى خاڵەیلی رێككەوتنامەى هەولێر\"" زاڵمی گوتى.

هەروەها هاوپەیمانیی كردستانی پاش ئامادەنەبوونى لیستی عێراقییە كارى ئامادەكردنى راپۆرتەكەیان بەئەندامانى لێژنەی ئامادەكاری لە لیستی هاوپەیمانیی نیشتمانیان سپارد. "
Top