پێشێلكارییهكانی دژ به ڕۆژنامهنووسان گهیشته بهرزترین ئاستی
بە گوێرەی ڕاپۆرتی ساڵانەی ڕێكخراوی بەرگری لە مافی ڕۆژنامەنووسانی عێراق كە دوێنی 1/5 بڵاو كراوەتەوە، پێشێلكارییەكانی لە دژی ڕۆژنامەنووسان لە ڕێككەوتی 3/5/2011 بۆ 3/5/2012 بەرزترین ئاستی لە ساڵی 2003ـوە تۆمار كردووە.
لەگەڵ ئەوەیشدا لەو ڕاپۆرتەدا هاتووە: \"ئەو مەترسییە ڕاستەقینەیەی كە هەڕەشە لە ڕۆژنامەگەری دەكات، ڕكابەریی یاسایی و هەوڵدان بۆ بەرهەمهێنانەوەوەی ڕاگەیاندنی دەستەڵاتە، بە تایبەت پاش پەسەندكردنی یاسای مافی ڕۆژنامەنووسان و بوونی 7 پڕۆژەیاسای دیكە كە ئامادەی پەسەندكردنن لە ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق.\""
ئەو ڕێكخراوە، هەروەها ئاماژە بۆ ئەوە دەكات كە دروستكردنی ڕاپۆرتێكی مەیدانی، هەندێك جار كارێكی زۆر قورسە، چونكە پێویستی بە وەرگرتنی مۆڵەتی ڕۆژانە و مانگانە هەیە بۆ كاركردن لەسەری یان وێنەگرتنی لە بەغدا و پارێزگاكانی دیكەی عێراق، ئەمە جگە لەوەی كە \""كوشتنی ڕۆژنامەنووسان بە بێ سزادانی بەرپرسان\"" تێپەڕ دەبێت.
بە پێی ڕاپۆرتی ڕێكخراوەكە، لە ماوەی ئەو ساڵەدا 643 حاڵەتی پێشێلكاری تۆمار كراوە، لەگەڵ 23 حاڵەتی هەڕەشەكردن بە داخستن یان ڕاگرتنی پەخشی بەرنامە یان وەرگرتنەوەی مۆڵەتی پەخشكردنی دەستگەیەكی ڕاگەیاندن یان دەستدرێژیكردنەسەری و سووتانی بارەگاكەی.
لەو 643 حاڵەتەیش 119ـیان دەستگیركردن و ڕاگرتنی ڕۆژنامەنووسان بووە كە لە 3 كاتژمێرەوە بۆ 10 ڕۆژی تێدا بووە، هەروەها 205 حاڵەتی پێشێلكاریی لێدان بە دەست و پشتە تفەنگ و دار و دەستدرێژیی زارەكی و جوێندان و قسەی ناشرین بووە. هاوكات 93 حاڵەتی دیكەیش بریتی بووە لە شكاندن یان دەستبەسەرداگرتنی كەرەستە و پێداویستییەكانی كاری ڕاگەیاندن، لەگەڵ تۆماركردنی 180 حاڵەتی قەدەخكردنی ڕووماڵكردنی دەستگەكانی ڕاگەیاندن و ڕۆژنامەنووسانیش، 32 حاڵەتی هەڕەشەكردن و 13 برینداربوونی مەترسیی جیاوازیش هەبووە. ڕێكخراوەكە ئاماژە بۆ ئەوەیش دەكات كە دەستەی ڕاگەیاندن و پێوەندییەكان لە عێراق سنووری دەستەڵاتەكانی خۆی تێپەڕ كردووە و \""بەسەر كاری دەستگەكانی ڕاگەیاندنەوە بووەتە چاودێر.\""
لە بەشێكی دیكەی ڕاپۆرتەكەیدا، ڕێكخراوی بەرگری لە مافی ڕۆژنامەنووسانی عێراق پێی وایە گەورەترین مەترسی، هێرشكردنە بۆ سەر یاسا كە سەرەتای ساڵی ڕابردوو دەستی پێ كردووە، ئەمەیش بووە هۆی دەركردنی یاسای مافی ڕۆژنامەنووسان لە ساڵی ڕابردوو و خستنەڕووی 7 پڕۆژەیاسا بۆ پەسەندكردنیان لە پەرلەمان، بۆیە پەسەندكردنی یاسای مافی ڕۆژنامەنووسان ئیرادەی ویستی توێژی سیاسی و حزبی بۆ بەشداریپێكردنی پەرلەمان بۆ گەڕانەوەی دەستەڵات لەسەر هۆكارەكانی ڕاگەیاندن، ئەمەیش لەبەر چەند هۆكارێك،
دیاریترینیان یاسای سزادانی ژمارە 11ـی ساڵی 1969ـی عێراقییە كە ماددەكانی تەشهیری تاوانی لە خۆ دەگرێت كە زیاتر لە 30 ماددەیە و سزای گوزارشتكردن لە بۆچوون یان بڵاوكردنەوە دەگەیەنێتە ئاستی لەسێدارەدان یان زیندانیكردنی هەتاهەتایی یان دەستبەسەرداگرتنی پارەی گوزراوە و نەگوازراوە و چەندین سزای دیكە.
بۆیە ئەو حەوت پڕۆژەیاسایە (ئازادیی ڕادەربڕین و خۆپێشاندانی ئاشتیانە، تاوانی زانیاری، پێوەندیی و زانیارییەكان،
دەستەی ڕاگەیاندنی عێراقی، دەستەی ڕاگەیاندن و پێوەندییەكان، وەزارەتی پێوەندییەكان و تەكنەلۆژیای زانیاری، سەنتەری نیشتمانی بۆ ڕاگەیاندن) مەترسیی بیركردنەوەی دەستەڵاتی جێبەجێكردن و یاسادانان بۆ كۆنتڕۆڵكردنی ڕاگەیاندن دەهێنێتە ئاراوە.
-سایتی هەولێر"
