خەڵکی شارۆچکەی تەلەعفەر داوا دەکەن قەزاکەیان بکرێتە پارێزگایەکی سەربەخۆ یان بخرێتە سەر کوردستان، دووپات دەکەنەوە
لە راپۆرتێکدا کە پەیامنێری ئاژانسی پەیامنێر لە ناوچەکە، لە زمان شێخ والی عەلیرەزا سەرۆکی عەشیرەتی جولەق کە یەکێکە لە ناودارترین کەسایەتییەکانی شارۆچکەی تەلەعفەر، دووپاتی دەکاتەوە، قەزاکەیان بکرێتە پارێزگایەکی سەربەخۆ یان بخرێتە سەر هەرێمی کوردستان.
شێخ والی عەلیرەزا گوتی: \"ئێمە قوربانی زۆرمان داوە، بەڵام تا ئێستا خزمەتگوزاری لە ئاستی پێویستدا نییە و شارۆچکەکەمان رۆژ لەگەڵ رۆژ فراوان دەبێت. لەبەر ئەوە داواکارین لە حکوومەتی بەغدا و حکومەتی هەرێمی کوردستان دەستی هاوکاری درێژ بکەن و پاڵپشتی داواکاری خەڵک بکەن بۆ بە سەربەخۆیی کردنی قەزاکە یان خستنە سەر هەرێمی کوردستان، چونکە تا ئێستا هەرێمی کوردستان یارمەتی زۆری خەڵکی تەلەعفەری داوە\"".
هەروەها ولای فەلەک ئۆغلۆ، سەرۆکی بەرەی تورکمانی لە تەلەعفەر، دەڵێ: \""خەڵکی قەزاکە ئارەزووی ئەوەیان هەیە کە بخرێتە سەر هەرێمی کوردستان و گوتی:\"" ئەگەر تەلەعفەر بخرێتە سەر هەرێمی کوردستان، ئێمەی تورکمان لە هەرێمی کوردستان دەبینە نەتەوەی دووەم و ئەو کاتە ئێمە دەتوانین لە پێگەیەکی بەهێزترەوە داوای مافی خۆمان بکەین.
سەرۆکی بەرەی تورکمانی لە تەلەعفەر گوتی:\"" تورکمان تا ئێستا مافی خۆیان لە عێراق بەدەست نەهێناوە و هیچ پۆستێکی سەرکردایەتی بە تورکمان نەدراوە، بۆیە ئێمە داوا دەکەین بە زوترین کات تەلەعفەر بخرێتەوە سەر هەرێمی کوردستان\"".
قایمەقامی تەلەعفەر، دوکتور عبد عال العوبێدی، پێی وایە بەهۆی ئەو کێشە ئیداری و جوگرافیەی لە ناوچەکە هەیە، دەبێ کەسانی شارەزا لە یاسا و دەستوور بڕیار لەسەر ئەوە بدەن کە تەلەعفەر بخرێتە سەر هەرێمی کوردستان. هەروەها گوتی:\"" بە شێوەیەکی گشتی زۆربەی خەڵکی تەلەعفەر ئارەزووی ئەوەیان هەیە قەزاکەیان بکرێتە پارێزگا و ئەوانەی کە داوا دەکەن بخرێتە سەر هەرێمی کوردستان پێویستی بە بریاری یاسایی و دەستووری هەیە و هەروەها ئەنجامدانی ریفراندۆم بۆ زانینی راو بۆچوونی خەڵک سەبارەت بەم پرسە پێویستە\"".
شارۆچکەی تەلەعفەر بە مەودای / ٦٩ کم/ دەکەوێتە باکووری رۆژئاوای شاری موسڵ. زۆربنەی خەڵکی شارۆچکەکە تورکمانن، لە دەوروبەریشی سێ ناحیە هەیە کە کورد و عەرەبی تێدایە و ئەم شارۆچکەیە لە دوای ئازادکردنی عیراقەوە لە ساڵی ٢٠٠٣وە تا ئێستا بەهۆی روپە تیرۆستییەکان زیاتر لە پێنج هەزار کوژرا و برینداری داوە."
