هاشمی، بە كوشتنی 6 دادوەر تۆمەتبار كراوە و پێنجشەممەیش دادگایی دەگرێت

هاشمی، بە كوشتنی 6 دادوەر تۆمەتبار كراوە و پێنجشەممەیش دادگایی دەگرێت
ئەنجوومەنی باڵای دادوەری لە عێراق، دوێنێ دووشەممە ڕایگەیاند، جێگری سەرۆككۆماری عێراق، تاریق هاشمی و ژمارەیەك لە پاسەوانەكانی تۆمەتی كوشتنی 6 دادوەر و زنجیرەیەك كوشتاری دیكەیان دراوەتە پاڵ.
گوتەبێژ بە ناوی ئەنجوومەنی باڵای دادوەرییەوە گوتی دادگاییی هاشمی كە لە دێسەمبەری ڕابردووەوە لە بەغدا ڕایكردووە، دووسبەی پێنجشەمم دەست پێ دەكات.

عەبدولسەتتار بەیرەقدار ڕوونی كردەوە، تاوانی زۆر هەن، كە هاشمی و ژماریەك لە پاسەوانەكانی پێ تۆمەتبار كراون و جەختی لە ددانپێدانانی تایبەت بەو تۆمەتانەیش كردەوە.

ئەو ئاماژەی دا كە بە هۆی نەبوونی بەڵگەوە 13 لە پاسەوانەكانتی هاشمی ئازاد كراون و 73ـیش هێشتا ڕاگجیراون.

بەیرەقدار گوتی كە دادگاییكردنەكە 3 تۆمەت كە بەروڕووی كراونەتەوە لە داداگاییكردنەكەدا دەخرێنە بەر بسا ئەوانیش كوشتنی بەڕێوەبەرێكی گشتیی وەزارەتی ئاساییشی نیشتیمانی و ئەفسەرێكی وەزارەتی ناوخۆ و ژنە پارێزەرێكە.

بەو هۆیەیشەوە كە دۆسێی دادگاییكردن و تۆمەتباركردنی بە سیاسی دەزانێت، هاشمی ئەمە بە هەوڵی سەرۆكوەزیرانی عێراق، نووری مالیكی، بۆ دابەشكردنێكی تایەفییانە ناو دەبات؛ هەربۆیە بە دوور دەزانرێت لەبەردەم دادگا ئامادە بێت.

تاریق هاشمیی گەورەسیاسیی سوننەمەزهەب، مەرجی ئامادەبوونی لەبەردەم دادگا گواستنەوەی دۆسێكەیەتی بۆ شاری كەركووك كە حكوومەتی عێراق ڕەتی كردووەتەوە.

هاشمی چەندین جار جەختی كردووەتەوە كە لەبەردەم دادگایەك ئامادە نابێت نووری مالیكی كۆنترۆڵی كردبێت.

ئەگەرچی بە تۆمەتی زنجیرە تەقینەوە و سەرپەرشتیكردنی سیاسییە شیعەمەزهەبەكان تۆمەتبار كراوە، بەڵام ئامادەبوونی لەبەردەم دادگا بەدوور دەزانرێت و ئێستایش لە ئیستانبووڵی تورکیا نیشتەجێ بووە.
Top