جێگری سه‌رۆك وه‌زیران و وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی كوێت گه‌یشتنه‌ به‌غدا

جێگری سه‌رۆك وه‌زیران و وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی كوێت گه‌یشتنه‌ به‌غدا
ئه‌مڕۆ سوباح خالد حمه‌د سوباح جێگری سه‌رۆك وه‌زیران و وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی كوێت و شاندێكی پایه‌به‌رزی ئه‌م وڵاته‌ گه‌یشته‌ به‌غدا به‌مه‌به‌ستی به‌شداریكردن له‌ كۆبوونه‌وه‌كانی خولی دووه‌می لێژنه‌ی هاوبه‌شی عێراقی كوێتی كه‌ بڕیاره‌ ئه‌مڕۆ له‌ باره‌گای وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی عێراق ده‌ست به‌ كاره‌كانی بكات .

شانده‌كه‌ بریتی بوون له‌ مسته‌فا جاسم شیمالی وه‌زیری دارایی و سالم موسیب وه‌زیری گه‌یاندن و هانی عه‌بدولعه‌زیز وه‌زیری نه‌وتی كوێتی و راوێژكاری دیوانی ئه‌میری كوێت و چه‌ند به‌رپرسێكی پایه‌به‌رزی وه‌زاره‌ته‌كانی كوێت .

له‌ كۆبوونه‌وه‌ی ئه‌مڕۆی ئه‌م لێژنه‌هاوبه‌شه‌ی نێوان عێراق و كوێت باس له‌ ژماره‌یه‌ك له‌ دۆسیه‌ هه‌ڵپه‌سێردراوه‌كانی نێوان هه‌ردوو لا ده‌كرێت .
Top