ڕیككه‌وتننامه‌ی هه‌ولێر تاكه‌ ڕێگه‌چاره‌ی كێشه‌ و قه‌یرانه‌كانه‌

ڕیككه‌وتننامه‌ی هه‌ولێر تاكه‌ ڕێگه‌چاره‌ی كێشه‌ و قه‌یرانه‌كانه‌
لە كۆبوونەوەی ئەمڕۆی لایەنە سیاسییەكانی عێراق لە هەولێر، جەخت كرایەوە كە پێویستە رێككەوتننامەی هەولێر ببێتە بنامەی چارەسەركردنی كێشەكان، هاوكات كۆبوونەوەكە بەردەوامبوونی دۆخی ئێستەی عێراقی بە \"هەڕەشەیەكی بەردەوام\"" بۆ سەر بەرژەوەندیی باڵای نیشتمانی وەسف كرد.

ئەمڕۆ شەممه‌ سەرۆككۆماری عێراق (جەلال تاڵەبانی) لە بارەگای مەكتەبی سیاسیی یەكێتی لە شاری هەولێر، كۆبوونەوەیەكی راوێژییانەی لەبارەی دوایین پێشهاتەكانی وڵات لەگەڵ هەریەك لە سەرۆكی هەرێمی كوردستان (مەسعوود بارزانی) و سەرۆكی ئەنجوومەنی نوێنەران (ئوسامە نوجێفی) و سەرۆكی رەوتی سەدر (موقتەدا سەدر ) و سەرۆكی لیستی عێراقییە (ئەیاد عەلاوی) ئەنجام دا.

دوای كۆبوونەوەكە بڕیار بوو كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانی ئه‌نجام بدرێت، بەڵام لەجیاتی ئەودا بەیاننامەیەك لەلایەن (فوئاد حوسێن) سەرۆكی دیوانی سەرۆكایەتیی هەرێمی كوردستان لەبارەی ناوەڕۆكی كۆبوونەوەكە بڵاو كرایەوە.

لە بەیاننامەكەدا هاتووە، كۆبوونەوەكە جەختی كردەوە كە پێویستە بە زووترین كات خزمەتگوزارییە سەرەتاییەكان بۆ هاووڵاتیانی عێراق دابین بكرێ، هەروەها دانانی میكانیزمێك بۆ چۆنیەتی پێشكێشكردنی ئەو خزمەتگوزارییانە بە پێوست زانرا.

هەروەها كۆبوونەوەكە لەسەر چۆنیەتیی كۆتایی پێهێنانی تەنگژەی ئێستە وەستا و بەردەوامبوونی ئەو بارودۆخەی بە \""هەڕەشەیەكی بەردەوام\"" وەسف كرد بۆ سەر بەرژەوەندیی باڵای نیشتمانی.

لە بەشێكی تری بەیاننامەكەدا هاتووە لە كۆبوونەوەكەدا دووپات كرایەوە كە رێككەوتننامەی هەولێر ببێتە بنامەیەك بۆ چارەكردنی كێشەكان، هاوكات موقتەدا سەدر دووپاتی لەسەر بنەما دەستوورییەكان كردووە، كە میكانیزمی بڕیارەكان دیاری دەكا.

هه‌روه‌ك وایش بڕیاره‌ هه‌ر ئه‌مڕۆ سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان (مه‌سعوود بارزانی) كۆبوونه‌وه‌یه‌ك له‌گه‌ڵ سه‌رجه‌م نوێنه‌رانی كورد له‌ به‌غدادا ئه‌نجام بدات."
Top