بەیاننامەی كۆتاییی سەركردە سیاسییەكان: ڕێككەوتننامەی هەولێر، دەستوور و خاڵەكانی سەدر بە هەند دەگیرێن

بەیاننامەی كۆتاییی سەركردە سیاسییەكان: ڕێككەوتننامەی هەولێر، دەستوور و خاڵەكانی سەدر بە هەند دەگیرێن
بەیاننامەی كۆتاییی كۆبوونەوەی نێوان سەركردە سیاسییەكان، جەختی لە گەڕان بە دوای چارەی بنەڕەتی بۆ قەیرانی ئێستای عێراق، كردەوە؛ هاوكات تێیدا هاتووە كە بەردەوامیی دۆخی ئێستا مەترسییەكانی سەر بەرژەوەندییە بالاكانی نیشتیمانی زیاتر دەكات.
لەو بەیاننامەیەدا كە دوای كۆبوونەوەی ئەمڕۆی سەرۆككۆماری عێراق، جەلال تاڵەبانی، سەرۆكی لیستی عێراقییە، ئەیاد عەللاوی، سەرۆكی ئەنجوومەنی نیشتیمانیی عێراق، ئوسامە نوجەیفی، هاوکات بە ئامادەبوونیسەرۆكی هەرێمی كوردستان، مەسعوود بارزانی، دەر كرا و لە لایەن سەرۆكی دیوانی سەرۆكایەتیی هەرێم، فوئاد حوسێنەوە خوێندرایەوە، تێیدا هاتووە كە لە پێناو دۆزینەوەی ڕێگەچارەیەك بۆ قەیرانی ئێستای عێراق، پێویستە ماددەكانی ڕێككەوتننامەی هەولیر(2010) و دەستوور و ئەو خاڵانەیشی كە ڕابەری ڕەوتی سەدر ئێوارەی پێنشەممە لە كۆنفرانسە ڕۆژنامەوانییەكەدا ڕایگەیاند، بە بنەما بگیرێن.

هەروەها بەیاننامە كۆتاییەكە جەختی كردووەتەوە لەوەی كە دەبێت خزمەتگوزاریی زیاتر پێشگەش بە گەلانی عێراق و هاووڵاتیانی بكرێت.
Top