ئیبراهیم جه‌عفه‌ری : سه‌ره‌تای مانگی داهاتوو دیداری نیشتیمانی سازده‌كرێت
جه‌عفه‌رى له به‌یاننامه‌یه‌كیدا كه رۆژى هه‌ینی بڵاوى كردووه‌ته‌وه ئاماژه‌ى به‌وه كردووه كه له پێوه‌ندى ته‌له‌فۆنیدا له‌گه‌لأ به‌ڕیز جه‌لال تاڵه‌بانی سه‌رۆك كۆمار‌و نوورى مالكى سه‌رۆك وه‌زیرانی و به‌ڕێز مه‌سعوود بارزانی سه‌رۆكی هه‌رێمى كوردستان و عه‌مار حكیم سه‌رۆكى ئه‌نجوومه‌نى باڵاى ئیسلامی و ئه‌حمه‌د چه‌له‌بى سه‌رۆكى حزبی كۆنگره‌ى نیشتمانى و به‌ها ئه‌عره‌جی سه‌رۆكى فراكسیۆنى ئه‌حراردا رێككه‌وتووه كه یه‌كه‌مین هه‌فته‌ى مانگى ئایار دیدارى نیشتمانى له به‌غدا ببه‌سترێت.
جه‌عفه‌رى داواى له فراكسیۆنه سیاسییه‌كانیش كرد ئامانجه نیشتمانییه‌كان بكه‌نه پێشینه‌ى دیالۆگه‌كانیان بۆ ئه‌وه‌ى كێشه‌كان تێپه‌ڕێنن. پێداگیرى له سه‌ر گرنگی دیالۆگى راستهوخۆو بنیاتنهرانهیشى كرده‌وه بۆ پاراستنی یه‌كپارچه‌یى نیشتمانى و نه‌هیشتنی پتیلهى كێشه‌و ته‌گه‌ره‌كان كه هه‌ڕه‌شه له یه‌كپارچه‌یى و سه‌روه‌رى عیراق ده‌كه‌ن.
