و‌ته‌بێژی سه‌رۆکایه‌تی هه‌رێم: ڕێگا چاره‌کان ده‌ستوور و ڕێککه‌وتنه‌کانی پێشوو ده‌بن

و‌ته‌بێژی سه‌رۆکایه‌تی هه‌رێم: ڕێگا چاره‌کان ده‌ستوور و ڕێککه‌وتنه‌کانی پێشوو ده‌بن

دوای ئەوەی ڕۆژی پێنجشەمەی ڕابردوو، سەرۆكی ڕەوتی سەدر\" موقەتەدا سەدر \"" سەردانی هەرێمی كوردستان كرد، دوێنێ كۆتایی بەسەردانەكەی هێنا، گوتەبێژی سەرۆكایەتیی هەرێمیش ڕای گەیاند ئەو كۆبوونەوانە بەردەوامی دەبێت.

گوتەبێژی سەرۆكایەتیی هەرێمی كوردستان دكتۆر (ئومێد سەباح) بە ڕۆژنامەی \""هەولێر\""ی ڕاگەیاند: \""ئەنجامدانی كۆبوونەوەی سەرۆكی هەرێم و سەماحەتی (موقتەدا سەدر) بۆ دۆزینەوەی چارەسەرێكی نیشتمانی بەپەلەیە بۆ ئەو قەیرانانەی ڕووبەڕووی پڕۆسەی سیاسی عێراق بووەتەوە، ئەم چارەسەرەش دەبێت بنەما و سەرچاوەكەی لە چوار چێوەی دەستووری عێراق بێت، چوارچێوەی ڕێكکەوتنەكانی پێشووتر بێت كە كراوە، بەتایبەت ڕێکكەوتننامەی هەولێر\"".

ڕوونیش كردەوە: \""ئەو قەیرانەی ئێستا لە عێراق هەیە قەیرانێك نییە تەنها لەنێوان هەرێمی كوردستان و بەغدا بێت، بەڵكو قەیرانێكە لەهەموو شوێنێكی عێراقە، قەیران هەیە لە ئیدارەكردنی مەلەفی ئابووری و لەخودی پێكهاته‌ی سوپای عێراق، ئەم هەموو کێشانه‌ تەنها ته‌نگژه‌یه‌ک نیین لەنێوان هەرێم و بەغدا بێت، بەڵكو قەیرانەكانی هەرێمی كوردستان و بەغدا بەشێكن لەو قەیرانانەی ڕووبەڕووی پڕۆسەی سیاسی عێراق دەبێتەوە، بۆیە سەركردە سیاسیەكان كە بەیەكەوە كۆ دەبنەوە بۆ دۆزینەوەی چارەسەری كۆی هەموو ته‌نگژه‌کان که‌ لە\""بەغدا\"" و \""بەسرا\"" و \""هەولێر\"" و هەموو شوێنێكی عێراق هەیە.\""
"
Top