\"ئه‌لعێراقییه‌\"": ڕێككه‌وتننامه‌ی\""هه‌ولێر\"" دوا ڕێگه‌چاره‌یه‌ و به‌شداریش له‌ كۆنگره‌ی نیشتیمانیدا ناكه‌ین"

 \
لیستی \"ئه‌لعێراقییە\"" جه‌ختی كرده‌وه‌ كه‌ ئه‌وان به‌شداری له‌ كۆنگره‌ی نیشتیمانیدا ناكه‌ن و ڕێككه‌وتننامه‌ی هه‌ولێریش به‌دوایین ڕێگه‌چاره‌ی یه‌كلاییكردنه‌وه‌ی قه‌یرانه‌كانی ئێستای عێراق ده‌زانن.

(هادى زالمی) گوته‌بێژی بزووتنەوەى ویفاقی نیشتمانى كە سەرۆكى لیستی عێراقییە (ئه‌یاد عه‌للاوی) سەرۆكایەتیی دەكات بەئاژانسی كوردستان بۆ دەنگوباس (ئاكانیوز)ـى راگەیاندووه‌، ئه‌لعێراقییە دەزانىَ كە كات فریاى هەمووان ناكەوێ و كارێكی ژیرانەیە كە بڕیارە سیاسییەكانى پێشوو بخرێنە وارى جێبەجێكردنەوە، چونكە عێراقییە بەدەستووربوونى رێككەوتننامەى هەولێر دووپات دەكاتەوە.

(زالمی) روونى كردەوە، لیستەكەیان ئامادەى هیچ كۆنگرەیەكی نیشتمانى نابێ و ئەزموونى دەیان جارى شكستتخواردوو دووبارە ناكاتەوە، چونكه‌ ئه‌و كۆنگرانه‌ ته‌نها بۆ یاریكردنه‌ به‌ كات و هیچ ده‌ره‌نجامێكی ئه‌وتۆی لێ ناكه‌وێته‌وه‌.

جێگه‌ی باسه‌ كۆنگره‌ی نیشتیمانی له‌سه‌ر پێشنیازی سه‌رۆككۆمار (جه‌لال تاڵه‌بانی) بڕیار بوو له‌ كۆتاییه‌كانی مانگی ئاداردا ببه‌ستێرێت، به‌ڵام به‌هۆی ناكۆكییه‌كانه‌وه‌ تا ئێستا نه‌توانراوه‌ ببه‌سترێت، دوێنێ پێنجشەممه‌یش هاوپەیمانیی نیشتمانى كۆتاهاتنى ئامادەكردنى رەشنووسی كارنامەى كۆنگرەی نیشتمانى راگەیاند و ئاماژەى كرد كە بۆ پەسندكردنى بۆ (تاڵەبانى) بەرز كراوەتەوە. "
Top