باقووبه.. پۆلیسێك و هاوسه‌ره‌كه‌ی بوونه ئامانجی ته‌قینه‌وه‌یه‌ك
پۆلیسی دیاله، به په‌یامنێری راگه‌یاند ئه‌و پۆلیسه و هاوسه‌ره‌كه‌ی له كاتێكدا ویستویانه له ماڵ بێنه ده‌ره‌وه، بۆمبه‌كه له به‌رده‌م ماڵه‌كه‌یاندا ته‌قیوه‌ته‌وه و به‌هۆیه‌وه بریندار بوونه. سه‌رچاوه‌كه گوتیشی له دوای رووداوه‌كه 3 كه‌س له لایه‌ن هێزه ئه‌منییه‌كانه‌وه ده‌ستگیر كران كه گومان ده‌كرێت ده‌ستیان له ته‌قینه‌وه‌كه‌دا هه‌بێت.
جێی ئاماژه‌یه 3 رۆژ له‌مه‌وبه‌ر، له باقووبه گروپێكی تیرۆریستیی سه‌ر به قاعیده ده‌ستگیر كران كه كاریان نانه‌وه‌ی بۆمب بووه له به‌رده‌م ماڵی ئه‌نجوومه‌نی گه‌ڕه‌كه‌كانی ناوچه‌كه و هاووڵاتیانی دیكه.
