ئەمڕۆ لێژنەى ئامادەكاریی دوایین هێڵەى گشتییەكانى كۆنگرەى نیشتمانى رادەگەیەنێ
عەباس بەیاتى گوتى، كۆبوونەوەكەى ئەمڕۆ كە لەسەر داواى خزەیر خوزاعی جێگری سەركۆمارى عێراقە و كۆبوونەوەیەكی ئامادەكارییە و تێیدا تاوتوێی دەركردنى 3 بڕیارى سیاسی دەكرێ.
پتر گوتى، یەكەم دیاریكردنى دوایین كارنامەى كۆنگرەكە و هێڵە گشتییەكانى، دووەم خشتەى ناوى بارستە بەشدارەكان دیاری دەكرێ، سێیەم ئامادەكاریی بۆ هەندێك كارى كارگێڕی كۆتا بۆ كۆنگرەكە.
بەیاتى گوتى، ئەو كۆبوونەوەیە دوایین كۆبوونەوەى ئامادەكاری دەبێ و تێیدا كارنامەى كۆنگرەكە جێگیر دەكرێ هەروەها ئەو كارنامەیە خاڵەكانى رێككەوتنامەى هەولێریش لە خۆ دەگرێ، رۆژنامەى \"سەباح\""ی نیوچە حكوومەتى ئەمڕۆ گواستییەوە.
"
