ئەمڕۆ لێژنەى ئامادەكاریی دوایین هێڵەى گشتییەكانى كۆنگرەى نیشتمانى رادەگەیەنێ

ئەمڕۆ لێژنەى ئامادەكاریی دوایین هێڵەى گشتییەكانى كۆنگرەى نیشتمانى رادەگەیەنێ
بڕیارە ئەمڕۆ لێژنەى ئامادەكاریی كۆنگرەی نیشتمانى بەبەشداریی نوێنەری بارستە سیاسییەكانى كۆبوونەوەیەكی ئامادەكاری بۆ داڕشتنى كارنامەى كۆنگرەكە ساز بكەن، سەرچاوەیەك ل هاویمانیی نیشتمانى گوتى.

عەباس بەیاتى گوتى، كۆبوونەوەكەى ئەمڕۆ كە لەسەر داواى خزەیر خوزاعی جێگری سەركۆمارى عێراقە و كۆبوونەوەیەكی ئامادەكارییە و تێیدا تاوتوێی دەركردنى 3 بڕیارى سیاسی دەكرێ.

پتر گوتى، یەكەم دیاریكردنى دوایین كارنامەى كۆنگرەكە و هێڵە گشتییەكانى، دووەم خشتەى ناوى بارستە بەشدارەكان دیاری دەكرێ، سێیەم ئامادەكاریی بۆ هەندێك كارى كارگێڕی كۆتا بۆ كۆنگرەكە.

بەیاتى گوتى، ئەو كۆبوونەوەیە دوایین كۆبوونەوەى ئامادەكاری دەبێ و تێیدا كارنامەى كۆنگرەكە جێگیر دەكرێ هەروەها ئەو كارنامەیە خاڵەكانى رێككەوتنامەى هەولێریش لە خۆ دەگرێ، رۆژنامەى \"سەباح\""ی نیوچە حكوومەتى ئەمڕۆ گواستییەوە.
"
Top