سەرچاوەیەك: راوێژكارێك و دوو پاسەوان لە تەقینەوەكەى پەرلەمان تێوەگلاون

سەرچاوەیەك: راوێژكارێك و دوو پاسەوان لە تەقینەوەكەى پەرلەمان تێوەگلاون
ئەمڕۆ سێشەم سەرچاوەیەكی تەناهی راى گەیاند، ژمارەیەك فەرمانبەری تەلارى ئەنجوومەنى نوێنەران كە یەكێكیان پلەى راوێژكارى هەیە لەگەڵ 2 پاسەوانی تر دەستیان لە تەقنیەوەكەى پەلەمانى عێراقدا هەبووە.

ئەو سەرچاوەیە راى گەیاند، پلاندارێژەران پێشتر لە رێگەى كاتژمێر و پێنووسەوە وێنەى تەلار و دەرگەكان و بازگەكانى پەرلەمانیان گرتووە لە ناوچەى سەوز.

پتر گوتى، تەقینەوەكە لەلایەن رێكخراوى قاعیدەوە پلانى بۆ دانراوە و ئامانجى كوشتنى نووری مالیكی سەرۆك وەزیرانى عێراق بووە و فەرمانبەرێك بەپلەى راوێژكار لەگەڵ 2 پاسەوان دەستیان تێدا هەبووە و لێكۆڵینەوەكانیش تا ئێستە بەردوامن.

لە 28ى تشرینی دووەم/نۆڤێمبەرى 2011 ئۆتۆمۆبێلێكی بۆمبڕێژكراو لە نێزیك تەلارى پەرلەمان تەقییەوە و بووە هۆى كوشتن و برینداربوونى 5 هاووڵاتی.



-ئاكانيوز
Top