سەرچاوەیەك: راوێژكارێك و دوو پاسەوان لە تەقینەوەكەى پەرلەمان تێوەگلاون
ئەو سەرچاوەیە راى گەیاند، پلاندارێژەران پێشتر لە رێگەى كاتژمێر و پێنووسەوە وێنەى تەلار و دەرگەكان و بازگەكانى پەرلەمانیان گرتووە لە ناوچەى سەوز.
پتر گوتى، تەقینەوەكە لەلایەن رێكخراوى قاعیدەوە پلانى بۆ دانراوە و ئامانجى كوشتنى نووری مالیكی سەرۆك وەزیرانى عێراق بووە و فەرمانبەرێك بەپلەى راوێژكار لەگەڵ 2 پاسەوان دەستیان تێدا هەبووە و لێكۆڵینەوەكانیش تا ئێستە بەردوامن.
لە 28ى تشرینی دووەم/نۆڤێمبەرى 2011 ئۆتۆمۆبێلێكی بۆمبڕێژكراو لە نێزیك تەلارى پەرلەمان تەقییەوە و بووە هۆى كوشتن و برینداربوونى 5 هاووڵاتی.
-ئاكانيوز
