ئه‌ردۆغان: وهلاَمی مالیكی ناده‌مه‌وه بۆ ئه‌وه‌ی هه‌لی خۆنواندنی زیاتری پێ نەبەخشێ
ئه‌ردۆغان گوتی، ئه‌و به‌یاننامه‌یه‌ی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی توركیا وه‌ك وهلاَمێك به‌سه و، ڕاسته‌وخۆ وهلاَمی مالیكی ناداته‌وه نه‌وه‌كا هه‌لی زیاتری بۆ بڕه‌خسێنێ تاكو نمایشی زیاتر و قسه‌ی زیاتر بكات.
وەک لە هەواڵەکەی \"ئەلعەرەبییە\""ـدا هاتووە، سه‌رۆكوه‌زیرانی توركیا دەڵێت، توركیا هه‌میشه و له خراپترین دۆخدا له‌پاڵ عێراقدا ماوه‌ته‌وه و جیاوازییه‌كی له نێوان شیعه و سوننه‌دا نه‌كردووه. جه‌ختیش ده‌كاته‌وه كه هه‌ڵوێستی نووری مالیكی، ئانكارای پێ له گه‌لی عێراق دانابڕێت.
له به‌یاننامه‌یه‌كدا وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی توركیا داوای له مالیكی كردووه كه ده‌ستوور به هه‌ند بگرێ و ڕێزی لێ بنێ، به ڕووی كۆی پێكهاته‌كانی گهلهكهیشیدا بكرێته‌وه له جیاتی ئه‌وه‌ی له ده‌ره‌وه‌ی ولاَتهكهیدا چاره بۆ كێشه‌ی ولاَتهكهی بدۆزێته‌وه."
